شاعیر: بەختیار زێوەر کتێب: دیوانی بەختیار زێوەر سەرناو: بێ شەوقە قەمەر وەختێ کە هەڵدێ لە هیلالا بێ شەوقە قەمەر وەختێ کە هەڵدێ لە هیلالا مۆمێکە لە چاو حوسنی ڕوخی دڵبەری والا شێتی لەبی تۆم، وێڵم و مەجنوونی بیابان پەروانەیە دڵ، وێڵە بەدووی دیدەیی کاڵا عەیشم هەنموو غەم، بێ خەو و خۆراکە وجوودم تۆش کافری ڕەحمت نییە یەک ئان لە خەیاڵا مردن بەشی گەورەی منە لەم ڕێگەیە قوربان ڕەحمێ بکە تۆش بمخەرە دەر لەم بنی چاڵا لەم ڕێگەیی پڕ تاب و غەمە فایقی زێوەر سووتانە بەشی، مردنە حیسسەی لەمە ئاڵا ++++++++++++++++++++++