شاعیر: تاهیر بەگ کتێب: دیوانی تاهیر بەگی جاف سەرناو: ئەلا ئەی ئەقڵی کۆتایین هەتا کەی مات و داماوی ئەلا ئەی ئەقڵی کۆتایین هەتا کەی مات و داماوی بە قەیدی نەفسی ئەممارە سەراسەر بۆچی بەسراوی خەیاڵی هیچ و پووچت وایە دەوڵەت هەم عەنانت بێ حیسابێکە، کە موحتاجی نەسیبی دوو گەزە جاوی مەسەل دوونیایە سەییاد و ئەتۆش مورغێکی بێهۆشی موقەیید بە بە یەک دانە هەتا نەتخاتە ناو داوی زەمانە هەر وەکوو قەحبە هەم ئاغۆشی هەزارانە چ سوودێکی هەیە بۆ تۆ کە سەر دانێی لە پێناوی مەبەستە دڵ بە دونیا تاهیرا بێ سوودە بۆ هەرکەس مەحاڵە ناگیرێ بۆ تۆ گوریز کە، سا لە گێژاوی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی پەرتەوی ڕەنگت وەکوو ڕەنگی هەمەڕەنگە ئەی پەرتەوی ڕەنگت وەکوو ڕەنگی هەمەڕەنگە خاڵت بە مەسەل زولفی سیاهت، شەوەزەنگە بەزم و تەرەب ئامادەیە، ساقی مەیێ فەرموو دەنگی دەف و ناڵەی نەی و ئاوازەیی چەنگە لێوت کە وەکوو لەعلی بەدەخشانە بە ئاڵی گەنجوور و نگەهبانی دەهان و دەمی تەنگە تابووری موژانت لەگەڵ ئەگریجە بەرابەر وەستاوە ئەڵێی لەشکری ژاپۆن و فەرەنگە سەد نامی خودا بێ لە دوو پوستانی ئەنارت گرد و شلک و نازک و پڕ چنگ و قەشەنگە بۆ باری خەمت گەر بەدەنم سستە مەڕەنجە پێکراوی موژەی تۆیە نە کوژراوی تفەنگە سەرگەشتە و و ئاشوفتەیی ئەشقم وەکوو فەرهاد کێوم بە دڵ و سینە و سەر، پەنجە قوڵەنگە چاوت بە مەسەل ئافەتی دڵهایە وەلیکن بۆچ وایە کە ئەبرۆیی کەچت مەیلی وە جەنگە لەم ڕۆژە کە ڕووم خستە بەری پێی و وتی پێم ئەی ئەبلەهە، کەی ماڵشی ئاوێنە بە سەنگە؟ مەنعی مەکە تاهیر کە ئەگەر مات و خەمۆشە دێوانەیی ڕووی تۆیە نە مەستی مەی و بەنگە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە خەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی، مەستی مەی کردین بە خەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی، مەستی مەی کردین بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من کە چی دەستی لە سەر دانا، لە سەیری باخی بەی کردین بە هەوری پەرچەم و زولفی، ڕوخ و ئەبرۆی کە داپۆشی لە شەوقی ڕوئیەتی بەدر و هیلالی یەک شەوەی کردین ئەگەرچی کوشتنی خۆ قابِض الأرواحی موژگانی بە قانوونی مەسیحایی، بە خەندەی لێوی حەی کردین عیلاجی دەردی دڵ «ناری» لە تاهیر بەگ تەمەننا کە بڵێ ئەمرۆ گوڵئەندامێ، بە تیرێ جەرگی پەی کردین بە غەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی مەستی مەی کردین بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من کە چی دەستی لە سەر دانا، لە سەیری باغی بەی کردین بە هەوری پەرچەم و ئەبرۆ، ڕوخ و زوڵفی کە داپۆشی لە شەوقی ڕوئیەتی بەدری هیلالی یەک شەوەی کردین ئەگەرچی کوشتنی خۆ قابیض الأرواحە موژگانی بە قانوونی مەسیحایی لە خەندەی لێوی حەی کردین عیلاجی دەردی دڵ ناری لە تاهیر بەگ تەمەننا کە بڵێ: ئەمڕۆ گوڵەندامێ بە تیرێ جەرگی پەی کردین «ناری» ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تا بە کەی قوربان بناڵم من بە ئێش و دەردەوە؟ تا بە کەی قوربان بناڵم من بە ئێش و دەردەوە؟ دەس بە ئەژنۆ، قوڕ بەسەر، دایم بە ئاهی سەردەوە ڕۆژی ئەووەڵ بوو کە زانیم من ئەبێ دێوانە بم ئاشقی تۆ، نەوعی مەجنوون، وا بە کێو و هەردەوە مەرحەمەت کە زوو بڕۆ قاسید بڵێ دەردی دڵم نازی پاپۆچت ئەکێشم من بە تۆز و گەردەوە من کە خۆم پشتوانی باڵا و بۆسەچینی کوڵمەتم چی دەکەم ئاخر لە سەیری باخ و بەی، بەم دەردەوە هەر وەکوو قەوس و قەزەح با دەس لە گەردن دانیشین تۆ بە سوخمەی ئاڵ و سەوز و من بە ڕەنگی زەردەوە یەک نەفەس چاکی نەهێنا کەعبەتەینی بەختەکەم شەش دەرم گیراوە داماوم بە دەستی نەردەوە ئیلتیماسی تاهیری بێچارە قەد سوودی نییە تۆ کە دایم شەڕفرۆشی بەو دڵەی وەک بەردەوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تیری خەمزەی چاوەکانت وا لە جەرگم کارییە تیری خەمزەی چاوەکانت وا لە جەرگم کارییە ئێستە ئەشکم وا بە خوڕ دێ، ڕەنگەکەی گوڵنارییە نەفسی سەرکەش، چەند ڕۆژێ گەر جیهانت ڕام ببێ دڵ ئەگەر خۆش کەی بە خۆت، بێ عارییە، بەم «عاریە» گوڵ ئەگەر هات، خۆی موقابیل کا بە تۆ، لێی ناگرم هەرزە گۆیە و بێ وەفایە، دولبەری بازاڕییە ناشکێ قوربان دڵم هەرگیز لەبەر جەوری ڕەقیب عادەتی ئەو دائیمەن هەر فیتنە و و بەدکارییە لێم گەڕێن تەنهانشینی کونجی خەم بم ئەی ڕەقیب دەردەکەی من دەردی ئەشقە و زۆر گران و سارییە زاهیدی خودبین کە حەیوانە لە وادی عەشقدا ڕیشەکەی پان و درێژی ڕەشمە و و هەوسارییە سەبر و هۆش و ڕۆحی بردم هەر بە جارێ ئێستەکەش هیچ نەما کاری بە من، پەیکارییە بەم کارییە جارێ ناپرسی لە حاڵی من مەگەر نازانی تۆ زار و بێزار و نەزارم کاری من هەر زارییە تازە زانیومە لەسەر دینی مەسیحایە نیگار پەرچەمی عەینی سەلیبە زوڵفەکەی ڕەشمارییە تاقەتی شیعری نەماوە هیچ لە بەر ڕەنج و فیراق ئەم کەلامە گەر بڵێ تاهیر لە بەر بێعارییە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خودا عەدلی لە لای عارف عەیانە خودا عەدلی لە لای عارف عەیانە بە حەققەت ئێمە گەلەین ئەو شوانە! لە بەر چی وا مەڕی خۆی مەردی چووپان؟ بە دەستی خۆی ئەخاتە بەر نیشانە ئەگەر موئمین بە حەققەت دۆستی حەققن؟ چییە حیکمەت زەلیلی ڕووسیانە؟ موقەددەر بوو کە گەندوم بێ بە ڕزقی لە ئادەم بۆ دەبێ بگرێ بەهانە؟ کە تیرئەندازی چابوک دڵ بپێکێ! قەباحەت کەی لە سەر ئەڵقەی کەوانە؟ کە ئەو ڕوخساری دڵ بێنێتە پێشۆ نەسیبی بولبولان داد و فوغانە لە ڕۆژی خۆی عەمەل قسمەت کراوە لە بەر چی تۆ دەڵێی فیعلی خۆمانە؟ کە وا بوو ئاگری دۆزەخ لە بۆمان! چ لازم دێ بکێشێ وا زەبانە؟ ئەگەر خەلقە لە بۆمان ئیختیارێ لە بەر چی یەک بچووک و یەک کەڵانە یەکێ بۆ پارە نانێ جان فرۆشە یەکێ حەققی نییە شاهی جیهانە یەکێ سوڵتانی قەسری زەڕنیگارە یەکێ بێ جێگە و و بێ خانومانە یەکێ دایم خەریکی عەیش و نۆشە یەکێ کوژراوی شمشێری دەبانە یەکێ قاروونی دەوڵەت هەم عینانە یەکێ موحتاجی سککەی یەک قرانە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دنیا کە هەموو لەحزە بە مەعشووقی کەسێکە دنیا کە هەموو لەحزە بە مەعشووقی کەسێکە بنواڕە کە چەن قەحبە، چ کۆنە تەرەسێکە تێ فکرە وەکوو کەلبی نیهان گیری زەمانە ئەبنائی جیهان یەک بە یەکی، سەگمە گەسێکە عالەم هەموو وەک تەیرە، تەمەع دانە، ئەمەل داو سەییادی ئەجەل، ساحەتی دونیا قەفەسێکە لە حوجرەیی شەش گۆشە کە ڕێی مەعبەری عامە یا ڕەب چییە هەر کەس بە هەوا و هەوەسێکە سەد قافڵە ڕابورد و ئەتۆ غافڵی ئەی دڵ گوێ بگرە لە هەر لایێ کە ناڵەی جەرەسێکە شادی و غەم و ئەندووه چییە ڕەنج و ئەلیمە ئیقبال و زەوالیش بە خوا هەر نەفەسێکە تاهیر مەبە ئازوردە، زەمان عادەتی جەورە دونیا کە هەموو ڕۆژێ ژنی بولهەوەسێکە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵ لە هیجرت وا لە خەمدا، ماهی کەنعانم وەرە دڵ لە هیجرت وا لە خەمدا، ماهی کەنعانم وەرە زەخمە جەرگم بۆ فیراقت، زوو بە لوقمانم وەرە سەد تەبیب هات و عەلاجی ئەم برینانەی نەکرد تۆ عەلاجی زەخمەکەم کە، سا بە ئامانم وەرە گەر دەزانی چەند پەشێوە حاڵەکەم بۆ دیدەنت سەد ئەوەندەی زوڵفەکانت دڵ پەرێشانم وەرە لوتف و تانەی تۆ لەلای من هەردوو وەک یەک ڕەحمەتە کەعبە کەچ نابێ، لەبەر لۆمەی ڕەقیبانم وەرە هەرکەسێ هات و بەتیری غەمزەکەت سەد پارە بوو کەس نییە وەک من حەریفت، مەردی مەیدانم وەرە کافرا، دەردی فیراقت وا لە جەرگم کارییە سا بکە ڕەحمێ بە حاڵم، ماهی تابانم وەرە سەد کەڕەت ئیمڕۆ لە دووریت خوێن لەچاوم جارییە غەرقی دەریای ئەشکی خوێنم، شەمسی خووبانم وەرە گا دەگریێم، گا دەسووتێم، کار و بارم زارییە زیوەری تاجی غەریبم، شاهی خووبانم وەرە سینە ناڵان هەر وەکو بولبول لە دووری گوڵشەنت سا بە لوتفێ بمدوێنە، جانی جانانم وەرە بەس جەفا بنوێنە قوربان، زوڵمی ناحەق چا نییە کافریش ڕەحمێ بەسە، دەی، دین و ئیمانم وەرە سوورەتی باڵات بە دایم نەقشی قەلبی زارمە هەر وەکوو مەجنوون لە ئەشقت دیدەگریانم وەرە دیدەمەستی، شۆخ و شەنگی، نازەنینەی شارەزوور دڵ ڕفێنی جەمعی عالەم، کەبکی کووهانم وەرە دڵ لە دووریت پڕ لەخوێنە، شەمعی دیوانی ئەمن هەروەکوو تاهیر هەمیشە سینە بریانم وەرە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵ نەخۆشی دەردی هیجرە، جانی جانانم وەرە دڵ نەخۆشی دەردی هیجرە، جانی جانانم وەرە لەت لەتە جەرگ و هەناوم، ماهی تابانم وەرە عیللەتی دەرد و شەفاکەم وا بە لێوی شەککەرت مایەیی ژین و حەیاتم، دەرد و دەرمانم وەرە سەد شوکر دووبارە جەژنە، وەختی عەیش و شادییە بۆ بەڵا گەردانی باڵات، قۆچی قوربانم وەرە دڵبەرەی قەد عەرعەرەی بێ ڕەحمەکەی بەدبەختەکەم دڵ ڕفێنەی شۆخەکەی بێ عەهد و پەیمانم وەرە نازەنینەی سوخمە ئاڵەی دیدە مەستەی کەچ کولاه گوڵعوزارەی شۆخ و شەنگەی شاهی خووبانم وەرە خانە وێرانم لە دووریت، ڕەهزەنی ئیمان و دڵ زینەتی بەزم و سروورم، شەمعی دیوانم وەرە چوونکە سایەی چەتری زوڵفت دوور لە فەرقی فەرقمە سینە پڕ خوێن و زووخاوم، دڵ پەرێشانم وەرە دوور لە باڵای نەونەمامت زامی جەرگم تازەیە وەک عەرەب سەد جار دەخیلەک، زوو بە لوقمانم وەرە کەس نییە سابت قەدەم وەک من لە داوی عەشقدا بۆ سوپاهی غەمزەکانت مەردی مەیدانم وەرە گەر دەپرسی حاڵەتی منبۆ فیراقت پێت بڵێم؟ هەر وەکوو تاهیر هەمیشە دیدە گریانم وەرە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سوور و سپیی و ناسکە، وەک چووزەرە ڕێواس سوور و سپیی و ناسکە، وەک چووزەرە ڕێواس ئاودار و تەڕ و تازەیە کۆڵمەی وەکوو گێڵاس ئەندامی لەتیفی چ بڵیم، عەینی بلوورە بۆی عەتر و هەناسەی مەمکی کەللە دەکا کاس خاڵی حەبەشی قرچە دەخاتە دڵی عاشق شمشێری برۆی سینە دەکا شەق وەکوو ئەڵماس حەسرەت زەدەیی ئاشقی شەیدایە جەماڵی مەحفووزی بکەی ڕەببی مِنَ الجِنَة و الناس لەو سوورەتە مەه پەیکەرە، لەو سەروە ڕەوانە لەو زولفە سیامارە کە ئەو گەنجە دەکا پاس موڵکی عەجەم و ڕۆمە بەهای بۆسەیی لێوی دەیکەم بە فیدای یەک نیگەهی مامش و بڵباس تاهیر سەری تەسلیمە لە بەر خاکی بەری پێت دایناوە ئیتر حەیفە مەکە بەسیە قسە و باس ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەد کە پاشای حەز بکەی هەر جۆر موکافاتم ئەدەی سەد کە پاشای، حەز بکەی هەر جۆر موکافاتم ئەدەی من قسەی حەق هەر ئەکەم سا چۆن موجازاتم ئەدەی من بە تەختی خوسرەو و جامی جیهانی تێ ئەگەم تۆ بە مەئموور و ئیعانەی دۆم خەڕڕاتم ئەکەی «من بە سەد میننەت لە نەحلی لێوی یاری خۆم ئەخۆم تۆ بە شاگردی دووکانی مەروەقە و نانم ئەکەی من ڕەزا نابم بە نانی گەندومی ئادەم فەریب تۆ ئومیدی کوورەخانەی نانەواخانم ئەکەی من لە شاهی خاوەنی فێڵ و عەلەم پەروام نییە تۆ بە ژێر دەستی پیادە و ئەسپەوە ماتم ئەکەی فی المثل من موسلیمم دەعوای موسڵمانیم هەیە تۆ حەواڵەی مەسئەلەی ئینجیل و تەوراتم ئەکەی نەزم و نەسری تاهیر ئیمڕۆ بۆتە ئەورادی زبان تازە دێی فێری قەسیدە و شیعر و ئەبیاتم ئەکەی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەماڵ یار نەدیت، شەماڵ یار نەدیت؟ شەماڵ یار نەدیت، شەماڵ یار نەدیت؟ وەختێ تۆ ئامای، دیدەی یار نەدیت؟ ئەو دیدەی سەیوان پڕ خومار نەدیت؟ ئەو تووڕەی چین چین سیامار نەدیت؟ دڵدار دڵبەر، ستەمکار نەدیت؟ ئاهووی خوتەنی وەش ڕەفتار نەدیت؟ ئەو پەنجەی قرمز، حەنایی نەدیت؟ ئەو نوور دیدەی، بینایی نەدیت؟ گوڵڕووی گوڵچیهرەی، گوڵئەندام نەدیت؟ سۆسەنی کڵاف موشکین فام نەدیت؟ لۆلۆی ناسوفتەی هیچ ئەڵماس نەدیت؟ کان یاقووتی بێ قیاس نەدیت؟ لیمۆی نەوڕسەی مەمانش نەدیت؟ ئەبرۆی سەیف ئاسای کەمانش نەدیت؟ سینەی سیم بەور پەروەردش نەدیت؟ خونچەی نەشکوفتەی بێ گەردش نەدیت؟ باڵای عەرعەری سەرو ئاسا نەدیت؟ شۆخ دیدە شەنگ بێ وەفا نەدیت؟ شاباز مەریوان، هەڵۆ خوو نەدیت؟ نازدار خێڵان، فیتنەجوو نەدیت؟ نەدیت تۆ بەیۆ بە عیشوە و نازێ؟ بپەرسۆ ئەحواڵ، من لە ڕێوازێ؟ تەحقێق بۆ شەماڵ ئەو شۆخ و شەنگە نەدیدەی شاباز ئەو دڵ چوون سەنگە هیچ نیەن وە تەنگ مەینەت بەردەکەش بێ قەیدەن نە حاڵ سوختەی دەردەکەش یاشا، هەر یارێ بێ وەفا و مەیلەن دەروون وە بادەی بێ مەیلی کەیلەن دایم گرفتار ئاه عوشاق بۆ نەسیبش دایم تاڵ فیراق بۆ بە وێنەی تاهیر هەر دەردەدار بۆ دیدەی مەخموورش دایم بیمار بۆ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەهەنشای مەئوای ڕۆح و دیدە و هۆش شەهەنشای مەئوای ڕۆح و دیدە و هۆش حوکمدار مڵک، دڵەی پڕ نە جۆش دەلیلەی ڕەمەی، ئاهوو ڕەفتاران سەر دەستەی گرۆی نازک نازداران گوڵ بۆی گوڵ ڕۆخسار، گوڵ بەرگ ئەندامە گوڵ خونچە لەبان، گوڵین ژێر جامە سەرپەنجە گوڵین، وە هوون ئەو دڵ وەهار ئاماوە، پەیدا بی نەو گوڵ حەیفەن وەی ڕۆخسار مینا کارەوە وە باڵای نەوتوول وەش ڕەفتارەوە وەی توڕەی پێچ پێچ عەنبەر بێزەوە وەی شیرین لەبان شەککەر ڕێزەوە ساتێ نەوینۆن نەو باڵات چەمەن! عەتر نەگێرۆن نە زوڵفت سەمەن! نەرگس نەحەسرەت ئەو دیدە مەستە چوون من مەبۆ شێت دێوانە و خەستە مەستانۆ خەراج زوڵفت نە ڕیحان مەون باج وە ڕووی گوڵنارت گوڵان بزانە تاهیر بەستەی خاڵ تۆن مەست نەبۆن وە دیەن، دیدەی کاڵ تۆن ++++++++++++++++++++++ سەرناو: عیلاجی دەردی ئیشقی خونچەی لێوی شەککەرباری عیلاجی دەردی ئیشقی خونچەی لێوی شەککەرباری گوڵ و شەککەر دەبارێنێ بە حەققەت نوتقی گوفتاری فەلەک زانی کە دەشکێ ڕەونەقی بازاڕی مانگ و خۆر شکاندی پەنجەکەم تا من نەنووسم وەسفی ڕوخساری بە غەمزەی نیم نیگاهی سەد دڵی بێچارە مەحبووسە لە بابل خوێندوویە ئەفسوون دوو چاوی بیچووە عەییاری بە شوعلەی شەمعی ڕوخساری دەسووتێ دڵ وەکوو قەقنەس وتم پەروانەیە، یاڕەب نییە وا بانگ و هاواری وەکوو یوسف ئەگەرچی موشتەری وەستاوە سەف دەر سەف وەکوو تاهیر نییە ئەمڕۆ بە جان و دڵ خەریداری ++++++++++++++++++++++ سەرناو: فیدای ڕوخساری ئاڵت بم ئەڵێی خورشیدی تابانە فیدای ڕوخساری ئاڵت بم ئەڵێی خورشیدی تابانە بەڵا گەردانی باڵات بم وەکوو شمشادی بوستانە لە سایەی تیغی ئەبرۆی تۆ، لە ڕۆژی حەشردا جانا بیحەمدیللا حیسابی من لەگەڵ جەمعی شەهیدانە دەزانی بۆچی مەسروورم، ئیشارەی کردمێ دولبەر وتی حازر بە بۆ کوشتن بەیانی جەژنی قوربانە لە ئاهم گەر بسووتێ ئاسمان باوەڕ بکەن ئەمشەو ئیتر یاران، چ باکێکم لە سەردیی فەسڵی زستانە کە زولفی عاریزی پۆشی وتم یا ڕەب چ سڕڕێکە لە لایێ زوڵمەتی کوفرە، لە لایێ نووری ئیمانە دەبێ کاول بێ موڵکی دڵ بە تاراجی سوپاهی خەم هەتا شاهەنشەهی ئیشقت لەوێدا میسلی سوڵتانە بە دەس بادی سەبا چونکە پەشێوە نەزمی زولفەینت منی چارە سیا بۆیە هەموو نەزمم پەرێشانە مەکەن تیماری زەخمی جەرگی تاهیر ئەی تەبیب ئاخر بزانن با، لە حەشرا ئەو شەهیدی تیری موژگانە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: فەسڵی خەزانی هیجرە ڕەسمی زەمانی دوونە فەسڵی خەزانی هیجرە، ڕەسمی زەمانی دوونە دەردی فیراقی یاران، تەقدیری کاف و نوونە دونیایە ڕەسمی وایە، بەزمی وەکوو بەڵایە عەیشی هەموو جەفایە، بادە بە ڕەنگی خوونە گوڵە ڕەفیقی خارە، شەرابە پڕ خومارە گەنجە ئەنیسی مارە، بەو بۆنەوە بە بوونە بێزارە تەن لە هیجران، چاویش پڕە لە گریان چ بکەم عەلاجی قوربان؟ دڵ عاجز و زەبوونە مەیلی فیراقی«ناری» دونیا وەهایە کاری ئەم چەرخە پڕ لە شوورە، ئەرکانی واژگوونە شیرینە وەسڵی یاران، چونکە دەگاتە هیجران نازانی ڕۆحم ئەمما، چەند تاڵ و ترش و توونە لە ژێر خەما مەوێستە، فەرموو دەستت بهێنە خزمانی شادمانە، تاهیر مات و زەبوونە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: قوربانی ڕوخت بم کە شکستی بە قەمەر دا قوربانی ڕوخت بم کە شکستی بە قەمەر دا حەیرانی لەبت بم کە ڕەواجی بە شەکەر دا هەر لەحزە ئەدەی وەعدەیی وەسڵ و نییە ئەسڵی کارت وەکوو دونیایە هەر ئەمڕۆیە بە فەردا مەقسوودی لەسەر کوشتنی عوششاقی زەعیفە وەختێ کە دەکا خەنجەری تیژی بە کەمەردا هەرچەندە دەکەم سەعی، لە بەر خوێنی سریشکم خاکێ نییە بیکەم بە هەوەس گاهێ بە سەر دا ناحەق نییە ناوەستێ ئەگەر پردی تەحەممول سیروانی سریشکم کە ئەکا هاژە لە سەردا دڵ ڕۆییوە قوربان لە وجوودم بە خەیاڵات دایم لە سەفەردایە ئەگەرچی لە حەزەردا مەیلت هەیە تاهیر کە بپرسی لە برینم بڕوانە کە ئەو شۆخە چ تیری لە جگەر دا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە دەوری پیری مەیخانە، سەدایی موتریبان با بێ لە دەوری پیری مەیخانە، سەدایی موتریبان با بێ لە تاریکی شەبی هیجران، چرای دەفعی خەمان با بێ لە ناو بەزمی حەریفاندا، لە زومرەی بەزمی ڕەنداندا لە ناڵینی غەریباندا، دەوای دەردی دڵان با بێ لە بەر ناڵەی حەزینی من، لە بەر شین و گرینی من لە بەر دەردی برینی من، نەسیمی هەم زەبان با بێ غوڵامی سەروی باڵاتم، ئەسیری زولفی تاتاتم شەهیدی چاوی شەهلاتم، قڕانی ئاشقان با بێ لە هیجرانی خەزان تا کەی، بە ئومیدی گوڵان تا کەی لە نەغمەی بوڵبوڵان تا کەی خوا فەسڵی گوڵان با بێ زەمانە بەزمی ڕەندانە بدە ساقی بە پەیمانە لە بەر تەعزیمی مەیخانە بڵێن پیری موغان با بێ نەماوە حاڵەت و ژینم لە دەس چوو ڕۆحی شیرینم ڕەفیقان بێن بکەن شینم، سەدای گریە و فوغان، با بێ کە تاهیر قوڕ بە سەر ماوە، سەراپا غەرقی خوێناوە ئەڵێن دووبارە کوژراوە، تەبیبی حازقان با بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: موقەددەر گەر نەبێ ئاخر لە میهری مەه ڕوخانم چی موقەددەر گەر نەبێ ئاخر لە میهری مەه ڕوخانم چی لە ناڵەناڵی نیوەی شەو لە ئاهی بەربەیانم چی نیشانەی ئیفتیخاری من لە سینەم داخی هیجرانە بڕۆ ئەی ناسحی موشفیق لە ڕوتبە و یا نیشانم چی غەرەز وا بوو موقابیل کەم لەگەڵ گوڵ ڕەنگی ڕوخسارت وەگەر نەیبێ قەدی سەروت لە سەیری گوڵستانم چی من کە میحرابی ئەبرۆی تۆ مەقامی سوجدەگاهم بێ ئیتر وەک زاهیدی خودبین لە مەوعیدی جینانم چی شەوم وەک ڕۆژی ڕووناکە لە شوعلەی ڕوومەتی ئاڵت بەڵێ یەکبارە با ون بێ، لە ماهی ئاسمانم چی بە نەیڕەنگی فەلەک جانا لە دڵما دەرنەچوو میهرت کە من یەک ڕەنگ و یەک نەوعم لە تەبدیلی زەمانم چی بە من قەت نادرێ تەفسیری ئایاتی سەری کوڵمت گرانە تاهیرا بۆ من لە تەعریف و بەیانم چی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مەتلەعی سوبحی سەعادەت مەزهەری علم الیقین مەتلەعی سوبحی سەعادەت مەزهەری «عِلمُ الیَقین» ئەی سپەهسالاری فەوجی ئەنبیاء و مورسەلین بۆ نەوازش، زاتی حەق هەم حوججەت و هەم دەنگی تۆ شاهیدی تەعزیمی تۆ بوو یاوەری روحُ الأمین موشکی تۆزی دامەنت، عەتری دەماغی ئەتقیا یەعنی بۆ تەئسیری بینش، عینی سورمەی خاکبین ڕوو لە کێ کەم غەیری تۆ ئەی شافیعی زومڕەی ئەسیم من گونەهبار و خەجاڵەت، تۆ شَفیعُ المُذنِبین خۆم لە قوڕ بگرم بە جارێ هەر لە پێ تا تەوقی سەر بەڵکوو لوتفی شاهی لەولاک بێ نەجاتم دا لە شین موستەحەققی تیر و تانەی ئاشنا و بێگانە خۆم واجبی ڕەحمم بەسە یا رَحمتً لِلعالَمین ڕووت و قووتی مەحشەر و بێ سایە و ئاوارە خۆم مەزرەعەی عەفووی خودا نابێ ببێ، بێ خۆشە چین حەسرەتا مەحروومی شەهد و زیارەتی شوبباکی تۆم بۆ نەڕێژم ئەشکی ئاڵ و ئاوی گەرم و ئاتەشین ئەی حەبیبی خالیقی عالەم تەرەححوم تا زووە ئەو سەگی ئەسحابی کەهف و من سەگێکی تابیعین ڕوو لە قاپی موستەفا کە بێژە یا خَیرُ البَشَر نیمە تۆشەی ڕێگە، جوز ئیخلاسی ئالی تاهیرین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مەربووتە حەیاتم بە بیارە و بە دیاری مەربووتە حەیاتم بە بیارە و بە دیاری خۆزگەم بە سەگی قاپییەکەی قوتبی مەداری ئەم کاولە دونیایە لە نەو زێڕ و زەبەر بێ پاش ئەحمەدی موختار و ئەبووبەکر و سێ یاری فارۆقی زەمان حەزرەتی نائیبی شێخ عوسمان واسڵ بوو بە دەرگاهی کەرەم، ڕەحمەتی باری ئەم حوجرەیە کە جێی تەوافگەهی حەزرەتی شێخە یەکسەر هەموو ئەنوارە چ سەقف و چ کەناری هەردەم بۆ تەوافی، جەمعی مەلەک دێن خاڵی نییە یەک ئانێ، نە حوجرە و نە حەساری ئەم حوجرە لە حەرەمدا تەوافی بۆ نییە هەرگیز مەجمووعی مەلائیکە هەموو بۆتە زەواری حاجی وەرە ئەم قاپییە گەر تالیبی دینی سەد حەج و دووسەد عومرە تەوافێکی مەزاری سەد شوکری خوا لازمە بۆ جەمعی موریدان خاڵی نییە جێگەیی، وەک ئابادی دیاری ئەی نەجمی هونەر، مەزهەری حەق و مەه و خورشید لازم نییە وەسفت، لە هەموو لاوە دیاری گەر تالیبی یاری سا ڕوو بکە خورشید ئەی خالیدی بێچارە تۆ بەم دەردە دووچاری تا تۆزی دەری قاپییەکەی نەیکەیە چاوت ئەم کێوە کە کانی حەسەدە، ناکرێ چاری فیکرت کە لە ڕێی باری حەسەد ڕێ ڕم و شێرە بێ خاوەنە، بێ ڕێگە، لە شەیتانە سواری ئەی قافڵە سالار، وەی ئافەتی مەه و خورشید تۆ مەرقەدی گەیلانی و پیرانی بوخاری ڕەحمێ بکە بەم تاهیری بێچارەیی مسکین مەهجووری دڵی، وا لە دونیادا بێزاری ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مەلجەء و پشت و پەناهێ غەیری لوتفی تۆ نییە مەلجەء و پشت و پەناهێ غەیری لوتفی تۆ نییە گەر ببەخشی وەر نەبەخشی، جان نیسار و چاکەرم تالیبی دیبای شەفاعەت، کەس نییە وەک من بەجان بۆ مەتاعی ڕەحمەتی تۆ، ئیمڕۆ من سەودا گەرم نابێ من تەنها لە لوتفت بێ نەسیب و بەهرە بم چوونکە فەرمووتە، شەفیع و شەهسواری مەحشەرم نەعتی شاهی ئەنبیا تاهیر کە هاتە سەر زبان جیلوە بەخشی زەوقە ئیمڕۆ نەزمەکەی پڕ شەککەرم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مەمکوژە جانا بە هیجران، ئەی جەفاکارم وەرە مەمکوژە جانا بە هیجران، ئەی جەفاکارم وەرە تاب و تاقەت چوو بە جارێ، یاری خەمخوارم وەرە بۆچ ئەوەندە ئارەزووت بۆ قەتڵی ئەم بێچارە زار کوشتنی ئاشق دریغ مەفەرموو، سەردارم وەرە بولبولی زارم دەناڵم، قەقنەسم ئاگر بە جان گا دەگریێم، گا دەسووتێم، یاری غەددارم وەرە خاڵی کوڵمت هەر وەکوو فلفل ئەسووتێنێ دڵم کەس نییە دەردم دەوا کا، تۆ بە هاوارم وەرە دڵ لە دووریت ئاگری گرت بەسیە یاری نازەنین تۆی عەلاجی دەردی تاهیر زوو بە هاوارم وەرە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نموونەی ڕوویی تۆیە ماهی تابان نموونەی ڕوویی تۆیە ماهی تابان نەزیری موویی تۆیە ڕەنگی قەتران لە شەکرباری لێوت بێ نەسیب بووم بەڵێ، هەر تەنگ ڕۆزین ئەهلی عیرفان بە ماچێکی دەبەخشم گەر کەرەم کات جەمیعی خەرج و دەخڵی مۆڵکی بابان برۆ و ڕۆخسار و زوڵف و لێوی ئاڵت شەو و ڕۆژ و هیلال و عیقد و مەرجان بِحَمد الله ئەتۆی ئەمڕۆ بە خووبی لە جێی فەرزەندی خاسی پیری کەنعان نە من ماچی لەبی تۆم بوو بە قسمەت نە ئەسکەندەر گەیشتە ئاوی حەیوان بە زاهیر کەم دەبەم ئیسمی ویساڵت لە خۆفی حاسید و بیمی ڕەقیبان حیکایەت بوو لە توولی زوڵفت ئیمشەو هەتا جەمعی ڕەفیقان بوون پەرێشان وەرە تەسلیم کە ڕۆحت با خەلاس بی ئەتۆش تاهیر وەکوو جەمعی ڕەفیقان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نەماوە شاری بابل چاهی هارووت نەماوە شاری بابل، چاهی هارووت لە کوێ خوێندوویە ئەفسوون، چاوی جادووت دەڵێی تۆراوە قیبلەی ئاشقانت کە ئەمڕۆ کەچ بووە میحرابی ئەبرووت وەکوو مەرجانی ئاڵە ڕەنگی ئەشکم لە تاو ڕوخساری لەعل و لێوی یاقووت مەکە مەنعم لە شەهدی لێویی ئاڵت دەزانی خۆ کە کەس ناژی بە بێ قووت عەجەب سیڕڕی لە ئەبرۆتا بەیانە موخالیف پێکەوەن هەم تاق و هەم جووت وەرە تاهیر مەبەستە دڵ بە دونیا بە زاهیر جوان و، باتین پیر و فەرتووت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نەمدی کەڕەتێک تاقە نیگاهێکی عەتا کا سەبارەت: پێنج خشتەکی لەسەر غەزەڵێکی شێخ ڕەزا نەمدی کەڕەتێک تاقە نیگاهێکی عەتا کا بەم شاهی و والایییە لوتفێ بە گەدا کا لێی دوورە کە یەک ڕەسمی موسڵمانی ئەدا کا «ڕۆژێ نەبوو ئەو دولبەرە بێ ڕەحمە وەفا کا جارێ نەبوو ئەو کافرە شەرمێ لە خودا کا» من کوشتەیی چاوانم و چاوانی لە من ون دەرد و ئەلەمیش گشتی بەوە لێم بووە دوژمن بۆ چاک و شەفا کردنی ئەم دەردە دەواچن؟ «حەیرانن ئەتیبا لە عیلاجی مەرەزی من لوقمانی ویسالی مەگەر ئەم دەردە دەوا کا» کاتێکی کە پێی نایە ڕکێف، تاو لە خەمی مرد ڕۆیشت و خەم و فیکرمی با دڵ لەگەڵی برد ئێسکی لەشی من گشتی لە ژێر باری فیراق ورد «کارێ کە غەم و دەردی فیراقی بە منی کرد سەرما بە هەتیو، با بە دەواری شڕی ناکا» عاشق کوژ و جەببارە بە دوو دیدەیی کەحلی سەد حۆری سەری شۆڕە لە بەر قامەتی نەخلی جێی فەخرە لە بۆ دەم، کە ببۆسی کەفی نەعلی «دێوانەیە شەخسێ کە بە غەیری لەبی لەعلی وەک شاهی سکەندەر تەڵەبی ئابی بەقا کا» هیجرانی، گەلێ موهلیکە بۆ بەندە وەکوو سەم هەم سینەیی سووزانە و هەم دیدەیە پڕ نەم زووخاو و خەمی دوورییە، خۆراکمە هەر ژەم «تاب و تەبی ئاتەشکەدەیی هیجری وەکوو شەم نێزیکە منیش واریدی سەحرایی فەنا کا» تەنها سەفەرم ڕێگەیی ئەو شۆخەیە، ڕێمە زنجیری هەوای عەشقی ئەوە، دایمە لە پێمە بەم حاڵەوە پێم سەیرە یەکێ دیکە لە جێمە «لەم ڕێگەیە تەقدیریی ئەزەل وا بوو کە ئێمە پاماڵی جەفا بین و ڕەقیب سەیر و سەفا کا» حەتتا لە خەویش دوورە لە من بچمە کەناری قەلبی ڕەقی وەک بەردە، نەرم نابێ بە زاری تەخمیس و غەزەل زەڕڕەیەکیش نایە بە کاری «گیان و دڵ و دین، هەرسێ دەکەم بەزل و نیساری بێ کامی دڵی من بە لەبی لەعلی، ڕەوا کا» ئەشقی ڕوخی ئەو یارە منی کردووە ناتیق چونکی کە «ڕەزا» شێخەو و هەم شاعیری حازیق تاهیر گەلێ پێی خۆشە قسەی شێخێکی سادیق «سەر دانێ لە ڕێی ئەشقی ڕەزا، لازمە ئاشیق بۆ یاری سەر و ماڵ سوپەری تیری قەزا کا» ڕۆژێ نەبوو ئەم دلبەرە بێڕەحمە وەفا کا جارێ نەبوو ئەم کافرە شەرمێ لە خودا کا حەیرانن ئەتیبا لە عیلاجی مەرەزی من لوقمانی ویساڵت مەگەر ئەم دەردە دەوا کا کارێ کە غەم و دەردی فیراقت بە منی کرد سەرما بە هەتیو با بە دەواری شڕی ناکا دێوانەیە شەخسێ کە بە غەیری لەبی لەعلی وەک شاهی سکەندەر تەڵەبی ئاوی بەقا کا تاب و تەبی ئاتەشکەدەیی هیجری وەکوو شێت نەزدیکە منیش واریدی سەحرایی فەنا کا لەم ڕێگەیە تەقدیری ئەزەل وا بوو کە ئێمە پاماڵی جەفا بین و ڕەقیب سەیر و سەفا کا ڕۆح و دڵ و دین هەر سێ ئەکەم بەزل و نیساری کامی دڵی من، گەر لە لەبی لەعلی ڕەوا کا سەر دانێ لە ڕێی عەشق، ڕەزا لازمە عاشق بۆ یار سەر و ماڵی سوپەری تیری قەزا کا «شێخ ڕەزای تاڵەبانی» ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چەمەن یەک بارە خامۆشە خرۆشی بوڵبوڵان با بێ چەمەن یەک بارە خامۆشە خرۆشی بوڵبوڵان، با بێ دڵ ئەمڕۆ مات و مەدهۆشە خوا فەسڵی گوڵان با بێ ئەگەر مەیلت لە سەرمانە چ حاجەت ئابی حەیوانە لە لێوی لەعلی جانانە حەیاتی جاویدان، با بێ نەماوە حاڵەت و ژینم لە دەس چوو ڕۆحی شیرینم ڕەفیقان بێن بکەن شینم سەدای گریە و فوغان، با بێ ئەسیری تاری گیسووتم هیلاکی چاوی جادووتم شەهیدی تێغی ئەبرووتم دەسا عیسای زەمان، با بێ بیحەمدیللا گوڵی ڕەعنا، شکاندی ڕەونەقی لەیلا بڵێن مەجنوونەکەی شەیدا ڕەئیسی ئاشقان، با بێ زەمانە بەزمی ڕەندانە بدە ساقی بە پەیمانە لە بەر تەعزیمی مەیخانە بڵێن پیری موغان، با بێ ئەلا ئەی ئاشقی مەدهۆش وەکوو تاهیر مەبە خامۆش لە بەر سۆزی دڵی پڕجۆش، نەوایی موتریبان با بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕۆژی تەرەب و فەسڵی گوڵ و وەختی بەهارە ڕۆژی تەرەب و فەسڵی گوڵ و وەختی بەهارە یاران گوڵەکەم، کوا کە دەمی بۆس و کەنارە گوڵزاری ئیرەم سوورەتی زیبای قەدی تۆیە گۆشەی چەمەن و ڕوویی گوڵ و پایی چنارە بنواڕە لە بۆ حەڵقەیی زوڵفت لە سەری کوڵمە درەفشی درەخشانییە، نیوە شەوی تارە بەو زوڵف و موژەت مەمکوژە هەردەم بە جەفایێ جارێ لە تەنافم مەدە، سەد جار لە قەنارە تیری موژەکەت قاتڵە هەردەم بە بەڵایێ دایم لە دڵی خەستەدڵان پێکی، چومارە سووتاو و بریندارم و سەودایی و مەستم بەو پەرچەم و ئەگریجەو و بەو چاوە خومارە ئەو خاڵە لە سەر لێوتە جانا، چییە فەرموو! جێی ماچی لەبی تاهیرە نیشانەیی پارە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەر چەندە دەمێکە لە خەما غەرقەیی خوونم هەر چەندە دەمێکە لە خەما غەرقەیی خوونم هەر لەحزە لە دەس جەوری فەلەک مات و زەبوونم بەسراوە بە زەنجیری ئەلەم گەردەنی شەوقم مەشهوورە لەناو ئەهلی جیهان شۆری جنوونم ئەلفی قەدەکەم ڕاست وەکوو تیری خەدەنگ بوو وا خەم بووە ئێستاکە، ئەڵێی، حەلقەیی نوونم مەعشووقە کە وا موونیسی ڕۆژ هەمدەمی شەو بوو وەک ئاهوویی ڕەم کەردە لە چنگ بەختی نگوونم دڵ مۆڵکی عەجەم، عەسکەری خەم، لەشکری سالار وێرانی ئەکا ئاخری بێ سوودە فسوونم مەرهەم کە شەفابەخشی برینە بە حەقیقەت وەک داخی لە سەر داخە، لە بۆ داخی دەروونم وەک داخی لە سەر داخە، لە بۆ داخی دەروونم یەکسانە لە لام شادی و خەم، بوون و نەبوونم سەد شوکری خوا مەرکەزی سەد میحنەت و دەردم وا تێ مەگە لەم دائیرەیی چەرخە بیروونم تاهیر وەکوو مەجنوون لە خەیاڵی ڕوخی لەیلا دێوانە، لە سەحرا و سەراسیمە لە توونم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: یاران فەرهادم یاران فەرهادم... جانشین خاس قەوم فەرهادم ئەوڕۆ کە فەرهاد پۆشان وە کەفەن ئەرواش کەرد فیدای شیرین ئەرمەن پەرسا یەک یەک نام، دەروون پڕ دەردان بە حاڵ ئەحواڵ هەناسە سەردان قەیس و وەیس و من وە تاقیق خەمبار یەکسەر تەعداد کەرد، ئەو ڕوزشمار وات کێ بۆ لایەق پەی مەقام من؟ گوم نەبۆ تا حەشر سەودای نام من من کەر گوزیدە پەی وارس وێش سپەردش وە من کاڵای ئێش و نێش شێتی و مەدهۆشی، وێڵ سەر کێوان عەزاب دووری دەرد بێ دەرمان بێ خورد و خاو بی سەودای ئیشتیاق ئاگر هیجران زووخاو فیراق نویسا، نە دەفتەر وە هوون زامان یەک یەک پەرێ من هەر چی پێش ئامان وات، یە سەرمەشقەن پەی تۆ بزانی ئیسمت مەشهوور بۆ فەرهاد سانی یاران فەرهاد مەرد، وە ناکامەوە پەرێ ئاخ و داخ، من هەر مامەوە شەرت بۆ چوون فەرهاد، چینیی دەروەدەر وێم کەم بە سەرگەرد خاڵان دڵبەر بەڵ وێنەی فەرهاد دێوانەی خودسەر نەجات بۆم جە دەست چەرخ بەد ئەختەر یە تاهیر واتەن دەروون پڕ جە خەم زامش جە زامی فەرهاد نیەن کەم ++++++++++++++++++++++