شاعیر: تاهیر بەگ کتێب: دیوانی تاهیر بەگی جاف سەرناو: هەر چەندە دەمێکە لە خەما غەرقەیی خوونم هەر چەندە دەمێکە لە خەما غەرقەیی خوونم هەر لەحزە لە دەس جەوری فەلەک مات و زەبوونم بەسراوە بە زەنجیری ئەلەم گەردەنی شەوقم مەشهوورە لەناو ئەهلی جیهان شۆری جنوونم ئەلفی قەدەکەم ڕاست وەکوو تیری خەدەنگ بوو وا خەم بووە ئێستاکە، ئەڵێی، حەلقەیی نوونم مەعشووقە کە وا موونیسی ڕۆژ هەمدەمی شەو بوو وەک ئاهوویی ڕەم کەردە لە چنگ بەختی نگوونم دڵ مۆڵکی عەجەم، عەسکەری خەم، لەشکری سالار وێرانی ئەکا ئاخری بێ سوودە فسوونم مەرهەم کە شەفابەخشی برینە بە حەقیقەت وەک داخی لە سەر داخە، لە بۆ داخی دەروونم وەک داخی لە سەر داخە، لە بۆ داخی دەروونم یەکسانە لە لام شادی و خەم، بوون و نەبوونم سەد شوکری خوا مەرکەزی سەد میحنەت و دەردم وا تێ مەگە لەم دائیرەیی چەرخە بیروونم تاهیر وەکوو مەجنوون لە خەیاڵی ڕوخی لەیلا دێوانە، لە سەحرا و سەراسیمە لە توونم ++++++++++++++++++++++