شاعیر: تاهیر بەگ کتێب: دیوانی تاهیر بەگی جاف سەرناو: مەمکوژە جانا بە هیجران، ئەی جەفاکارم وەرە مەمکوژە جانا بە هیجران، ئەی جەفاکارم وەرە تاب و تاقەت چوو بە جارێ، یاری خەمخوارم وەرە بۆچ ئەوەندە ئارەزووت بۆ قەتڵی ئەم بێچارە زار کوشتنی ئاشق دریغ مەفەرموو، سەردارم وەرە بولبولی زارم دەناڵم، قەقنەسم ئاگر بە جان گا دەگریێم، گا دەسووتێم، یاری غەددارم وەرە خاڵی کوڵمت هەر وەکوو فلفل ئەسووتێنێ دڵم کەس نییە دەردم دەوا کا، تۆ بە هاوارم وەرە دڵ لە دووریت ئاگری گرت بەسیە یاری نازەنین تۆی عەلاجی دەردی تاهیر زوو بە هاوارم وەرە ++++++++++++++++++++++