شاعیر: تاهیر بەگ کتێب: دیوانی تاهیر بەگی جاف سەرناو: مەلجەء و پشت و پەناهێ غەیری لوتفی تۆ نییە مەلجەء و پشت و پەناهێ غەیری لوتفی تۆ نییە گەر ببەخشی وەر نەبەخشی، جان نیسار و چاکەرم تالیبی دیبای شەفاعەت، کەس نییە وەک من بەجان بۆ مەتاعی ڕەحمەتی تۆ، ئیمڕۆ من سەودا گەرم نابێ من تەنها لە لوتفت بێ نەسیب و بەهرە بم چوونکە فەرمووتە، شەفیع و شەهسواری مەحشەرم نەعتی شاهی ئەنبیا تاهیر کە هاتە سەر زبان جیلوە بەخشی زەوقە ئیمڕۆ نەزمەکەی پڕ شەککەرم ++++++++++++++++++++++