شاعیر: تاهیر بەگ کتێب: دیوانی تاهیر بەگی جاف سەرناو: سەد کە پاشای حەز بکەی هەر جۆر موکافاتم ئەدەی سەد کە پاشای، حەز بکەی هەر جۆر موکافاتم ئەدەی من قسەی حەق هەر ئەکەم سا چۆن موجازاتم ئەدەی من بە تەختی خوسرەو و جامی جیهانی تێ ئەگەم تۆ بە مەئموور و ئیعانەی دۆم خەڕڕاتم ئەکەی «من بە سەد میننەت لە نەحلی لێوی یاری خۆم ئەخۆم تۆ بە شاگردی دووکانی مەروەقە و نانم ئەکەی من ڕەزا نابم بە نانی گەندومی ئادەم فەریب تۆ ئومیدی کوورەخانەی نانەواخانم ئەکەی من لە شاهی خاوەنی فێڵ و عەلەم پەروام نییە تۆ بە ژێر دەستی پیادە و ئەسپەوە ماتم ئەکەی فی المثل من موسلیمم دەعوای موسڵمانیم هەیە تۆ حەواڵەی مەسئەلەی ئینجیل و تەوراتم ئەکەی نەزم و نەسری تاهیر ئیمڕۆ بۆتە ئەورادی زبان تازە دێی فێری قەسیدە و شیعر و ئەبیاتم ئەکەی ++++++++++++++++++++++