شاعیر: ویساڵی کتێب: دیوانی ویساڵی سەرناو: بێ عەتری گوڵت بولبولی دێوانە بڵێ چی بێ عەتری گوڵت بولبولی دێوانە بڵێ چی؟ بێ شەمعی ڕوخت کۆششی پەروانە بڵێ چی؟ بێ زینەتی شمشادی قەد و قامەتی بەرزت جیلوەیی حوسن و لەنجەیی جانانە بڵێ چی؟ بێ شوعلەیی خورشیدی خەت و گەردنی سافت فانۆس و چرایی شاهانە بڵێ جی؟ تا چاوی خومارت سەبەبی ڕاحەتی دڵ بێت ئاوازی نەی و نایی، لە مەیخانە بڵێ چی؟ بێ کۆششی سەیری حەرەمی کەعبەیی حوسنت دەروێش و هەموو ساکنی بتخانە بڵێ چی؟ بۆ ماچی دەمی تۆیە دڵی عاشقی مسکین وا خەستە و غەمگین و پەرێشانە، بڵێ چی؟ لەو فەسڵەوە دوورە لە گولستانی ویسالت دڵ مات و مەلوول کەوتووە، بێ جانە بڵێ چی؟ بێ جامی ویساڵی تۆ، زەمانێکە ویساڵی مەجنوون و سەراسیمە و عوریانە بڵێ چی؟ ++++++++++++++++++++++