شاعیر: ویساڵی کتێب: دیوانی ویساڵی سەرناو: بە تەقدیری خودایی حەییی بێچوون بە تەقدیری خودایی حەییی بێچوون لە وەختی عاجزیی و قەلبی مەحزوون لە دەشتێکی بیابان، چۆڵ و هاموون گەلێ مل پان و ڕیش زل تووشی من بوون لە دوور وەمزانی تێفکریم جوون گوتم ئێوە بە هەیئەت وەحشی کێوین بە ملپانی هەموو گاجووتی جووتین بە کلکی کوڵکنا ئەمسالی ڕێوین بە شکڵ و سووڕەتا وەک کێوی قافین بە یاڵ و تووکی سەر مانەندی یابوون عەجەب ماوم لە ئێوە تایفەی چین بە ڕیش و سیمبڵا هەر وەک یەهوودین بە گوێچکەی تووکنا وەک ورچی لۆتین بەبێ نوێژ و جەماعەت وەک مەجووسین بە جببە و مێزەری زل شیبهی ئاخوون زمان ڕیشی نییە ئەی ساحەبی ڕیش چ سۆفی بێ، ج جوو بێ، یا خۆ دەروێش بە پوولێ نایکڕن سەد ڕیشی بێ ئیش تەماشا ئەهلی عیلمە هەر جگەر ڕێش پەرێشانن بە مەکری چەرخی واژوون ئەوێستا ڕیشی مالووم زەرد و کاڵە وەکوو ڕیشی قەشە چەند بێ کەماڵە بە ئەستووری ئەڵێی کلکی گەماڵە بە پانی شوبهی یاڵی ماینە ئاڵە ئەوا بوونە مەبالی کەلب و مەیموون ++++++++++++++++++++++