شاعیر: ویساڵی کتێب: دیوانی ویساڵی سەرناو: دەمێکە من لە دووریی تۆ دەناڵم دەمێکە من لە دووریی تۆ دەناڵم مەگەر هەرگیز بێ دینێ بێ بە حاڵم فوادی عندک یا نور عینی لە کن تۆیە هەموو فکر و خەیاڵم حَبیبا أن تصدقت بِقَولی لە دووری تۆ نەماوە کەیف و حاڵم وَ لو کنت غفلت عَن فِراقی ئەمن هەر سوختەتەن کۆیی زوخاڵم فلا تبعد و لا تقطع جناحی قەتیش لێم دوور مەبە و مەشکێنە باڵم کە بەینێکە بووە قەتعی مولاقات بە دائیم شیفتەی ئازوردە باڵم حَرقتُ مِن فِراقَک فأعطَنی الماء شەو و ڕۆژ مونتەزیر ئاوی زوڵاڵم تسمع صیحتی یوما و لیلا ببیسە تۆ چریکە و ناڵەناڵم فداک الروح و الجسم مع الملک بە قوربانت بێ جان و مۆلک و ماڵم فأرجوا وصلک بعد مماتی لە قەبریشدا بە ئۆممێدی ویساڵم صرفت العمر من اوصاف عینک لە وەسفت سەرف کەم ئەوقات و ساڵم فأنت غافل عنی حبیبا وەلی بۆ تۆ ئەمن ئاشوفتە حاڵم فعقلی راح بعدک یا حبیبی کە تۆ ڕۆشتی نەما عەقڵ و کەماڵم ترحم بی فأنی مستحق لإجل الله، بکە ڕەحمێ بە حاڵم فأبکی من وفور وجه قلبی لەبەر ئێشی دڵم دایم دەناڵم فقد صرت أسیر الحزن و الغم ئەسیری لەشکری حوزن و مەلالم فأنی واقع من تحب غمک لە ژێر باری غەمت هەمتایی داڵم لسانی أبکم فی وصف حسنک لە وەسفی ڕووی تۆ ئێستاکە لاڵم لە دووری تۆیە ئەی خورشیدی عالەم زەعیف و کاسی و میسلی هیلالم بە بادی سەرسەری هیجرانی تۆیە کە وا پەژموردە بوو شەمعی جەماڵم لە بەر ئیکمالی عەشقی ڕوویی تۆیە کە وا غەرقی یەمی نەقس و کەماڵم فاطلب قبلة من وجه خدک لەوە زیاتر نییە مەقسوودی باڵم فأن قلت هو أنت؟ قل لی ویساڵی بێ ببۆسە خەتت و خاڵم ++++++++++++++++++++++