شاعیر: ویساڵی کتێب: دیوانی ویساڵی سەرناو: ئەوا ڕەنگ زەردی جانان و حەزینم ئەوا ڕەنگ زەردی جانان و حەزینم بە دائیم چاو بە گریان و حەزینم قەدیم من بولبولی باغی وەتەن بووم ئەوێستا حەپسی ئالان و قەرینم وەکوو پەروانە بۆ شەمعی جەماڵت خەریقی چەرخی دەوران و حەزینم لە دووریی یوسفی ڕۆخساری تۆیە وەکوو یەعقووبی کەنعان و حەزینم لە شەوقی قامەتی لەیلە کە دائیم - - - - - - - - - - - لە دووریی وەسڵی تۆیە ئەی حەبیبە کە مەهجوورم لە خێشان و حەزینم سەبەب مارووتی چاوی تۆ بوو قوربان منی هارووت لە زیندان و حەزینم بەبێ دەرمانی لوقمانی وەسڵت زەلیلی زەخمی هیجران و حەزینم لە هیجری نووری تۆ ئەی شەمسی عالەم بە میسلی ماهی، نوقسان و حەزینم ئاوابێ تاجی لوتفی دەوڵەتی تۆ گەدایی گشت گەدایان و حەزینم لە شەوقی مەسڵی دانەی خاڵی ڕووتە ئەسیری داوی هیجران و حەزینم لەگەڵ ئیکمالی عەشقی تۆیە قوربان خەمیدە و پشت نوقسان و حەزینم وەکوو بەهرامم بۆ ڕوویی گوڵەندام زەلیلی دەرک و ئەیوان و خەزینم لە بۆ مەجمووعی زوڵف و پەرچەمی تۆ ئەوا من دڵ پەرێشان و حەزینم بە بێ ئەنفاسی عیسایی دەمی تۆ ئەمن مردوویی بێ جان و حەزینم لەبەر گریانی هیجری نووحی وەسڵت غەریقی ئاوی تۆفان و حەزینم بە چۆگانی بەڵای دووریی وەکوو گۆ زەلیلی سەحنەی مەیدان و حەزینم لەبت چەشمەی حەیاتە وەک سکەندەر منم تەشنە بە لێوان و حەزینم بە ڕەسمی دۆستی ڕەحمێ بفەرموو بە من دائیم، بە ئەفعان و حەزینم بە فاقەی قەتعی مەیل و حوببی تۆ منی بێچارە عوریان و حەزینم لە قافی هیجرەتا کەی بوو ویساڵی منی عەنقا بە حیرمان و حەزینم بە فیردەوسی جەماڵت ئەی حەبیبا منم سووتاوی هیجران و حەزینم لە دووی نووری شوعلەبەخشت ئەوا کوێری دوو چاوان و حەزینم لە بۆ عەکسی ڕوخ و سەروی باڵات میسالی شێخی سەنعان و حەزینم لە بۆ نەفعی شەبابی عومری تۆیە کە پیر و عومر نەقسان و حەزینم بە ڕەمزی غونچەی باغی سینەت وەکوو بولبول غەزەلخوان و حەزینم بە ئوممێدی وەفا تەرکی دڵ و دین مەکە، وەک من پەشیمان و حە زینم سەبەب زوڵماتی کوفری زوڵفە قوربان کە فانی نووری ئیمان و حەزینم لە بۆ پەروانەی وەسڵی جەماڵت بە مسیلی شەمع بە سۆزان و حەزینم دەزووی سەبرم بە میقرازی غەمی تۆ بڕاوە گەر بە گریان و حەزینم دڵم گەرمە بە ناری ئاوی عەشقت بە دائیم ئەشکباران و حەزینم مەکەن مەنعم لە گریان و لە ئەفغان کە شێتی دەستی پەریان و حەزینم لەپێشدا جامیعی عیلم و عەمەل بووم ئەوێستا مەست و نادان و حەزینم بە ناری مەجمەری عەشقی حەبیبە کە دل بیمار و بوریان و حەزینم خودا ڕەحمێ بە حاڵم کە منی ڕوو سیا، غەرقی گوناهان و حەزینم بە زستانی فیراقی قەددی تۆیە لە کوێستان ڕوو بە گەرمیان و حەزینم بە وەسڵی ڕەحمەت و لوتفی زەروورەت وجووبی من بە گریان و حەزینم بە لوتفی خۆت بکە مەحووی گوناهم کە من داعی بە غوفران و حەزینم خوداوەندا بە عەفووم شاد بفەرموو ئەگەر بێ عەقل و نادان و حەزینم بە ڕەحمی خۆت نەجاتم دە خودایە کە تەفرەخاری شەیتان و حەزینم خودایا نووحی عەفووم بو بنێرە کە غەرقی بەحری عۆسیان و حەزینم ویساڵی بۆ ویساڵی ڕەحمەتی تۆ بە دائیم دەم بە قورئان و حەزینم منم عاشق بە ڕەعنایی قەدی تۆ منم دائیم بە گۆچان و حەزینم بە تیغی غەمزەت و هەم سەهمی موژگان شەهیدی تیرەباران و حەزینم ++++++++++++++++++++++