شاعیر: ویساڵی کتێب: دیوانی ویساڵی سەرناو: خۆزگە پیاوێکی ڕەشید و ئازا سەبارەت: شادیانەی گیسکەڕەش خۆزگە پیاوێکی ڕەشید و ئازا غیرەت بکێشێ لە چاپی بدا هەتا ون نەبێ ئەم جۆرە ئاسار نەشری کردایە لە دێهات و شار بخوێنرێتەوە لەناو کوردستان بۆ دڵگوشایی گەنجان و لاوان ویساڵی بڵێی یەکێ دەس کەوێ چاپی کا لەبۆ خوێندنەوەی شەوێ ++++++++++++++++++++++