شاعیر: ویساڵی کتێب: دیوانی ویساڵی سەرناو: گاڵۆکێکم بوو چ گاڵۆک گاڵۆڵێکی زۆر عەجیب گاڵۆکێکم بوو چ گاڵۆک، گاڵۆڵێکی زۆر عەجیب قەت لە دنیادا جارێکی دی نابێتۆ هی وا غەریب مەجلیس ئارا بوو وەکوو گوڵ شوعلەبەخشی جان و دڵ بۆ دەوای دەردی نەخۆشان میسلی دەرمانی تەبیب یاخوا هەر چی ونی کرد و کەوا نەیدامەوە پێی نەهێڵی یا ئیلاهی سەبر و ئارام و شەکیب من ئەزانم کێ دزی لێم ساعەتەن ئەو گاڵۆکە چونکە مەعلوومە خراپە ڕەسمی بەدکارە و ڕەقیب تا ئەتوانی خۆت لە بەدکار و ڕەقیبان لا بدە زۆر کەمە چونکە ئەوێستا مەرد و دانا و نەجیب مەقسەدم لەم شیعرەدا تۆفیقی من ناوی نییە ئیمتیحانم کردووە چون چاکە بێتە هەم لەعیب ئەی ویساڵی تەعزیە زۆر لازمە بۆ گاڵۆکت بەڵکوو خوا ڕەحمێ بکا بە منی ئەسیر و دڵ شەکیب ++++++++++++++++++++++