شاعیر: عورفی کتێب: دیوانی عارف عورفی سەرناو: چ خۆشە سوبحەدەم ڕووی کەینە سارا چ خۆشە سوبحەدەم ڕووی کەینە سارا خوسووسەن وەختی گوڵ فەسڵی بەهارا بە تانە پێم ئەڵێ سەیری کە عورفی پەکی کەوتووە نەما هیچی لە بارا برای شیرینەکەم مەنواڕە پیریم دڵم ڕائەچڵەکێنێ بووک و تارا هەزاران تیری تانەم تێ بگیرێ دەس هەڵناگرم ئەگەر بمکەن بە دارا وەرە بنواڕە یاری من کە وەختێ لە بەر کا سوخمەی زەربەفت و غارا فیدای خاڵێکی هیندووی بم بە شەرتێ دڵم بێنێتە جێ ماهی دڵ ئارا نەمردمایە هەتا ئەمزانی بۆ چی چ ڕووی داوە لە من وا چوو بە قارا عەشق بەحرە کە عاشق تیا نقوم بوو چ باکیەتی لە تانە و عەیب و عارا لە مردن دوور ئەبم گەر ڕابوێرم لەگەڵ دڵدارەکەی ئەمساڵ و پارا بیا و یک نوبتی نظر کن بفرما این نظر بهر خدا را نویستم نامه نزدیک جانان فرستم نامه با باد صبا را ++++++++++++++++++++++