شاعیر: عورفی کتێب: دیوانی عارف عورفی سەرناو: برام گوێ بگرە لەم پەندەم کە لەم پەندانە تێبین کەی برام گوێ بگرە لەم پەندەم کە لەم پەندانە تێبین کەی ئیتر با موددەتێکیش چی ئەبێ بەحسی وەفا و دین کەی تەکەببور ئاخری مایەی فروومایە بە بەر دێنێ مەبە لووتبەرز و مەغروور خۆت موقابیل ماه و پەروین کەی ئەگەر ڕاستە بە دڵ عەهد و وەفای دۆستت بەجێ بێنی لەگەڵ دۆستی وەفاپیشە لە دڵ خاڵی درۆ و کین کەی ئەگەر سدق و سەلامەت پیشەیی ڕوویی حەقیقەت بێ لەلای یاران ئەبێ خۆت دائیمەن مەحبووب و شیرین کەی لە حەق هیچ کەس مەبە دووڕوو نەوەک هەر وەک گوتوویانە ڕەفێقی گورگ لەگەڵ مەڕ باڕەباڕ و گریە و شین کەی مەبە غافڵ کە دونیا پەنج و دوو ڕۆژە لەپڕ ناکاو مونادا بانگ ئەکا توێشووی سەفەر کە، ئەسپەکەت زین کەی بە دڵ ئیخلاسی دۆستانت لە گێژاوی بەڵا دەرچن بە عەینی مەعبەری دووکان و جوودت پردی نارین کەی ئەوا یاران هەموو ڕۆیین ئیتر وادەی من و تۆیە ئەمە ڕێی ڕاستە بەخوا بۆچ ئیتر ئینکاری ئایین کەی ++++++++++++++++++++++