شاعیر: عورفی کتێب: دیوانی عارف عورفی سەرناو: ئەی وەتەن ڕۆحی ڕەوانم قۆچەکەی قوربانتم سەبارەت: بۆ وەتەن و بێ وەفایی نەوەکانی ئەی وەتەن ڕۆحی ڕەوانم قۆچەکەی قوربانتم سەر لێ شێواو، دڵ سووتاوی دەردی بێ دەرمانتم ئاه چ دەردێکە ئەچێژم ئەی وەتەن بۆ حاڵی تۆ ئەشکی چاوی من دەلیلە ڕۆژ و شەو گریانتم بۆ برینی دەردی دڵ بەس بگری ئەی دایکی وەتەن مەمسووتێنە جانفیدای ئێشەکەی زامانتم ناڵەی قەهری دەروونم ئاسمانی گرتە بەر سۆزی دڵ بۆ ڕۆڵەکانی بێ سەر و سامانتم ئەی وەتەن دایکی هەزاران تاجدار و ئەنبیا کەسێ لەوان فریا نەکەوتووی بێکەسی و تاوانتم دەردی بێ ئاوی بکێشی تا گوڵی ئەرزی وەتەن ئەی فریشتە چاوەڕوانی قەترەیە بارانتم موشکیلە دەس هەڵگرم لێت خاکی شیرینی وەتەن ئاخری عومریش ئەسیری خاکەکەی سەیوانتم ++++++++++++++++++++++