شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: من نەگۆڕاوم من نەگۆڕاوم وەک جاران ماوم هێز و هەناوم لە دەردی دووریت دڵ پڕ زووخاوم بینایی چاوم *** شێوەی ڕوخسارت لە دڵ جێگیرە وەک گوڵ لەگڵدا بێسەی عەشقت هەر بە تەئسیرە لە پەڕەی دڵدا *** عەکسی ڕووت لە ناو بیلبیلەکەی چاو نەقشە وەک نگین ناسوڕێتەوە بە فرمێسک و ئاو شۆخی مەه جەبین *** تا ڕۆژی مەحشەر هەر بەندەی گیانیم من بێ وەفا نیم مەحوی شێوەی تۆم نازانم خۆم چیم بە یادت ئەژیم *** بە جەوری فەلەک بە دەردی زەمان بە خوا ئازیز گیان لە یادم ناچی مەحبووبی دەوران یەک دەقیقە و ئان *** لەگەڵ خەفەت و دەردی زەمانە عەشقت ئازانە وا زۆران ئەگرێ ئازیز بزانە ئەی خان مەردانە *** نایەڵی خەفەت بگرێ موڵکی دڵ... یاری جەبین گوڵ ئەمین بە کاتێ کە ئەچمە ژێر گڵ... هەر ئەڵێم بە کوڵ *** تۆ وا نەزانیت کە من گۆڕاوم... وەک جاران ماوم ئێستاش هەر شێوەت وا لە بەر چاوم... هێز و هەناوم *** بە عەشقت ژیام لەسەر ڕووی دونیا... یاری بەوەفا ئەوساش هەر عەشقت بۆ بەهەشت ئەمبا بەرەڵام ناکا ++++++++++++++++++++++