شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: کە وەسڵت دەست بدا بۆم هیچ خەیاڵی حووری عین ناکەم کە وەسڵت دەست بدا بۆم هیچ خەیاڵی حووری عین ناکەم گەدای بەردەرکی تۆ بم مەیلی فیردەوسی بەرین ناکەم کەزوڵف و پەرچەمی چین چینی تۆ سایەی سەری من بێ ئەبەد گەر بمدرێتێ پادشاهیی موڵکی چین ناکەم! لە شەوقی ماچی لێوی شەککەرینت دڵ وەها مەستە هەتا ماوم خەیاڵی قەند و نوقڵ و ئەنگەبین ناکەم بەهەققی جووتە چاوی مەستی نازت گیانی شیرینم بە شەو بێ یادی ڕووی تۆ سەر لەسەر گۆشەی سەرین ناکەم نگینی خاڵی تۆم مەنزوورە خاکی بەردەرت جێمە سولەیمان ی زەمان بم ئارەزووی تەختی نگین ناکەم ++++++++++++++++++++++