شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: کاتێ وەنەوشە و گوڵ و ڕێحانە بۆ ئەکەم کاتێ وەنەوشە و گوڵ و ڕێحانە بۆ ئەکەم هەر یادی خاڵ و پەرچەم و ڕوخساری تۆ ئەکەم هەروەک گوڵەبەڕۆژە هەمیشە عەزیزەکەم ڕووم وا لەڕێی قەڵادزە و یادی تۆ ئەکەم چەشنی دەرەختی گەندەڵ و پیرم ئەگەرچی من هەروەک نەمامی تازە بە یادت چرۆ ئەکەم ڕۆیشتی هەردوو چاو و دڵم کەوتنە شوێنی تۆ بێ چاو و بێ دڵ ئێستاکە هەر هاتوچۆ ئەکەم خۆ ناوی تۆیە وێردی زمانم کەچی ئەڵێن فەرمووتە گوایە موخلیسی تۆ نیم درۆ ئەکەم! ++++++++++++++++++++++