شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: پیرم کە سەیری سینەیی وەک باخی بەی بکەم سەبارەت: شیعری حافظ بە تەخمیس کردنی کوردی پیرم کە سەیری سینەیی وەک باخی بەی بکەم یا مەیلی نەوخەتانی خیابانی ڕەی بکەم وا چاکە ئەسپی فیکر و هەوەس ئیکە پەی بکەم لاکین مەحاڵە مەوسمی گۆڵ تەرکی مەی بکەم من لافی ئەقڵ لێ ئەدەم ئەم کارە کەی بکەم! شێواوە ئەم جیهانە وەها باشە زوو بڕۆم بێ هوودەیە کە ئیستەکە مەشغووڵی هاتوچۆم بەندە و غوڵامی حافزی شیرازی نوکتەگۆم دونیا وەفای نییە و نەبووە پێکێ تێکە بۆم تامن حیکایەتی جەم و کاوس و کەی بکەم ++++++++++++++++++++++