شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: ئەی مانگ لە لای خۆت تاکی جوانی ئەی مانگ لە لای خۆت تاکی جوانی وا دەماغ بەرزی و لەسەر ئاسمانی گەشت و گێل ئەکەی بە دڵی بێ خەم شەوق ئەدەیتە سەر ڕووی هەموو عالەم بە شۆخی و جوانیت بۆچ مەغرووری تۆ؟ خۆ نیتە باڵا و برژانگ و برۆ زەردە خەنە و ناز عیشوە و پێکەنین قسەی ڕەنگین و گفتوگۆی شیرین دیدەی وەک نێرگز زوڵفی وەک شەوبۆ ئەی مانگ ئەمانەت لە کوێ هەیە تۆ؟ خۆزگە تۆ مانگی منت بدیایە تاکوو خۆت لە بەر چاو بکەوەتایە ++++++++++++++++++++++