شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: بە دوورم تێمەگە قەلبەن موقیمی خاکی دەرگاتم سەبارەت: بۆ مامۆستا «بێخود» بە دوورم تێمەگە قەلبەن موقیمی خاکی دەرگاتم بە وێنەی قۆچی قوربانی بەڵاگەردانی باڵاتم بە یادی تاقی ئەبرۆی تۆیە گەر وا ڕوو لە میحرابم لە شەوقی چاوی مەستی تۆیە دەربانی خەراباتم لە مەحشەردا بە مەستی دەرئەهێنم سەر لە خاکی گۆڕ وەها مەستی نیگاهی نێرگزی مەخمووری شەهلاتم لە من هەرگیز مەکە قوربان تەڵەب ئادابی هۆش و فام چەل و مل بەندەیێکی زەڕخەریدەی بێ سەر و پاتم چ نەزدیکی و چ دووری بەندەیی نابێ لە دڵ زائیل بە دوورم تێمەگە قەلبەن موقیمی خاکی دەرگاتم ++++++++++++++++++++++