شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: بە ڕێگەی عەشق دا ناڕوا ئەبەد خۆ مەردمی عاقیل بە ڕێگەی عەشق دا ناڕوا ئەبەد خۆ مەردمی عاقیل ئەوەی بڕوا بە وێدا عەقڵ و هۆشی زوو ئەبێ زائیل لە سۆفیم هێندە دیوە من ڕیا و بوخل و تەمەع ئەسڵا نییە تەبعم بەدەرس و وەعز و شێخ و خانەقا مائیل لە نوێژ و تاعەتا گەر ڕوو نەکەیتە تاقی ئەبرۆی یار بەبێ شک تاعەتی تۆ نادروستە وعاتیل و باتیل بە دائیم مائیلی جامی شەراب و بادەیی نابم لە شەوقی دیدەیی مەست و بلووری گەردەنی فازیل ئەگەر مەردی لە ڕێگەی عەشقی یارا گیانی شیرینت فیداکە زوو مەترسە ئەی کەمالی تاببی کامیل ++++++++++++++++++++++