شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: نیگاری من کە ئەمڕۆ سەیری گەشتی گوڵستانی کرد نیگاری من کە ئەمڕۆ سەیری گەشتی گوڵستانی کرد خەجاڵەت بوو گوڵ و بولبول ویداعی ئاشیانی کرد نیازم چاوی مەستت وا بە تیلی بێ شەڕ و دەعوا بەبێ سووچ و قەباحەت قەتڵوعامی عاشقانی کرد چ بێ ڕەحمێکە ئەو شۆخە بە برژانگ و برۆی یەکسەر لەسینەی عاشقانا زامی شمشێر و سینانی کرد گران بوو حەللی مەعنای ئایەتی ڕووت تا دەسی قودرەت بە خەتتی عەنبەرین هات شەرح و تەفسیر و بەیانی کرد بە سەردەفتەر کەمالی کرد قوبوول ئەو دلبەرە ئەمڕۆ لە ڕێزی گیان فیدایانا کە هات و ئیمتیحانی کرد ++++++++++++++++++++++