شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: کەر ئەگەر قەرازەی لە زێر بکەی کەر ئاوی بدەیتێ لە چەشمەی کەوسەر ئالیکی بدەی لە گەنمی ئیرەم ئاخوڕی بەستی لە خاکی حەرەم بیگەیەنیتە سەر ئەوجی فەلەک ڕەنەکی بکەی بە باڵی مەلەک لە ملی بکەیت تەوقی زیو و زەڕ هەتا قیامەت هەر کەرە و هەر کەر بە خۆت نازانی جووتە ئەدا لێت لە پڕ ئەشکێنێ ڕۆژێک سەر و گوێت ++++++++++++++++++++++