شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: ئەوا ئەی شەمعی دین پەروانەکەی دەوری چراکەت هات سەبارەت: بۆ شێخ مەحموودی حەفید ئەوا ئەی شەمعی دین پەروانەکەی دەوری چراکەت هات غەریب و دەربەدەر مەجنوونی بێ بەرگ و نەواکەت هات بە دەوری ڕووی وەکوو گوڵتا هەتاکوو نەغمەخوانی کا لە کوردستانەوە وا بولبولی داستان سەراکەت کات لە مەدحی تۆ هەتا هەڵبەستێ هەڵبەستی بەسۆز و تەڕ فیداتم شاعیری شیرین کەلام و خۆش ئەداکەت هات بەشەو بۆ پاسی دەرکی کۆشکەکەت چاکە قوبووڵی کە کەمالە پیرەکەی پیران و کەلبی باوەفاکەت هات دەخیلم تو خوا نۆرەی وەفاتە بەسیە بێ لوتفی بە دەرد و ئێشەوە زاماری پەیکانی جەفاکەت هات بە بەندی و زەجر و لێدانت نەبوو دڵگیر ئەوا دیسان بە کۆڵی سیدقەوە دووچاری ئەنواعی بەڵاکەت هات ڕیا ناکەم ئەزانم شاهیدە ئاوێنەیی قەلبت فیدایی بەندەکەت یەعنی کەمالی باوەفاکەت هات ++++++++++++++++++++++