شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: بەڕاستی خۆشە عاشق یاری شۆخ و میهرەبانی بێ بەڕاستی خۆشە عاشق یاری شۆخ و میهرەبانی بێ بەهاران فەسڵی گوڵ ناو باخ و گوڵزاری مەکانی بێ سەری یاری وەفاداری لەسەر سەر سەنگ و ڕانی بێ دڵی خۆش و سەری پڕ جۆش و ئیقبالی جوانی بێ لە من داد و لە ئەو ناز و نیاز و عیشوەئارایی.. بکەم ڕاز و گلەی شەوگاری دووری ڕازی تەنهایی شەوێکی مانگە شەو خۆشە بخوێنێ بولبولی شەیدا لە ملمابێ دەسی دڵدار و شۆخی میهرەبانی وا خۆشە عاشق لە دڵداری ببینێ کامی دڵ بە خوا لەمە زیاتر نییە کەیف و سەفا و خۆشی لە دنیادا من و ئەم ئارەزووی کەیفە بە ڕاستی شێت و مەجنوونم ئومێدی سەیر ئەکەم بە خوا لە بەختی شوومی واژوونم ++++++++++++++++++++++