شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: چونکە یار پێی خۆشە دڵ جەور و جەفا داوا ئەکا چونکە یار پێی خۆشە دڵ جەور و جەفا داوا ئەکا لوتفی نابێ ئەو بە خەم وێرانەکەی ئاوا ئەکا ئەم کەژ و کێوانە وا سەریان گەیشتۆتە فەلەک زەحمەتە دوژمن لەسەر ئەم کێوە چۆن مەئوا ئەکا پیاو و ئەولادمان لەڕێی زوححاک دا کوژران هەموو ئەم گەلی کوردە لە پڕ هەر کاوەیەک پەیدا ئەکا ++++++++++++++++++++++