شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: لە دووری یارم عاشق عەیبە خۆی دووچاری مەینەت کا لە دووری یارم عاشق عەیبە خۆی دووچاری مەینەت کا بە ئاوازی سەگی بەر دەرکەکەی شەرتە قەناعەت کا هەموو پارچە و پەلێکی چمکی داوێنی نیگار ئەگرێ بە شمشێری برۆی لاشەی کەمالی گەر لەتوپەت کا ئومێدی خێر و خۆشی نابێ هەرگیز عاشقی شەیدا ئەبێ تا ماوە خۆی ئامادە بۆ دەرد و موسیبەت کا ++++++++++++++++++++++