شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: دەردی عەشقت وێڵی دەشت و هەردە و سەحرام ئەکا دەردی عەشقت وێڵی دەشت و هەردە و سەحرام ئەکا تووشی سەد بەد ناوی و دوچاری سەد سەودام ئەکا وەسڵی تۆ هەر باعیسی فەوتان و سووتانی منە شەوقی ڕووت پەروانە ئاسا ئەمکوژێ و ئیفنام ئەکا چاوەکانت ئەمکوژێ لاکین شەکەر خەندەی دەمت دائیما بۆ کوشتنێکی تازەتر ئیحیام ئەکا وەک چرای فانۆسەناشارێتەوە عەشقی نیگار با لە پەردەشدا بێ ئاخر سەر سەری و ڕسوام ئەکا من ئەبێ سووچم چبێ ڕۆژی ئەزەل سوڵتانی عەشق دیل و یەخسیری کەمەندی پەرچەمی تاتام ئەکا چاوەکەی مەستت نیگاری مەه جەبین بۆتە سەبەب وا کە مەخمووری شەراب و بادە و سەهبام ئەکا ++++++++++++++++++++++