شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: جەژنی کەسێک موبارەکە سەربەست و حوڕ بژی سەبارەت: بۆ «شێخ مەحموود» کە لە جەژنی قوربانی ١٩٣٥دا لە بەغدا دەستبەسەر بووە جەژنی کەسێک موبارەکە سەربەست و حوڕ بژی پابەندی دەستی غەیرە نەبێت چەشنی کوڕ بژی کوردی هەژار ئەسیری دەستی غەیری جەژنی چی؟ کەی جەژنی تۆیە بگری بڕۆ سەر بە قوڕ بژی ++++++++++++++++++++++