شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: سەیری کەن هێندە وەفادارە نیگارم دائیما سەیری کەن هێندە وەفادارە نیگارم دائیما هەر بە نوقڵی لێوی منداڵی دڵی من ژیر ئەکا دەوری ڕووی داوە خەتی ڕێحانی یارم پێم ئەڵێ: حاشیەی بەیزاوییە ئایاتی ڕووی تەفسیر ئەکا ++++++++++++++++++++++