شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: نەک بە تەنها تیری غەمزەت جەرگمی کون کون کردووە نەک بە تەنها تیری غەمزەت جەرگمی کون کون کردووە تیغی ئەبرۆت جەرگ و دڵمی ئەنجن ئەنجن کردووە با سەریشم دابنێم مومکین نییە دەست هەڵگرم خوا منی بۆ ماچی ئەو لێوانە نەوسن کردووە هیچ ئەسەر ناکا لە تۆ فەریاد و هاوارم یەقین خوا دڵی تۆی یا لە پۆڵا یا لە ئاسن کردووە دەرد و جەور و خەم هەمووی بۆ پیاوە، ئوستادی ئەزەل دائیمە هەر خێر و خۆشی و شادی بۆ ژن کردووە زەحمەتە ناکرێتەوە هەرگیز گرێی بەختم بەکەس دەستی حەق ئەم ڕشتەیەی یەکسەر گرێچن کردووە کەس لە جەمعی زیو و زێڕ خێری نەدیوە چاوەکەم زۆر دەسی پاک و بەنوێژی پیس و چڵکن کردووە یاری بێ ڕەحمم کەمالی دەردی دووری و جەوری خۆی یەک کەڕەت وەقفی دڵی سەودازەدەی من کردووە ++++++++++++++++++++++