شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: نانی ڕەنجی شان ئەخۆم وەک تۆ هەوای جاهم نییە نانی ڕەنجی شان ئەخۆم وەک تۆ هەوای جاهم نییە ترسی عەزل و خۆف و بیمی حەزرەتی شاهم نییە بۆ فەلەک ناکەم تەنەزوول چونکە زۆر دوون پەروەرە ئیحتیاجی شەوقی ڕۆژ و پڕتەوی ماهم نییە دەست درێژم گەه لە بەغدا گەه لە تارانا ئەژیم حوڕڕ و ئازادم دەسی بەسراو و کووتاهم نییە بەسمە من ئۆباڵی مەزڵوومان نەچێتە گەردنم تاقەتی باری حوقووق و ئاگری ئاهم نییە خۆ یەزید نیم تاکوو ببمە دوژمنی ئالی عەلی شێت نەبووم تابی عەزابی زاتی ئەڵڵاهم نییە من سەگی قاپی رسول الله و ئەولادی عەلیم بەندەیی زارم خەیاڵی ڕوتبە و جاهم نییە ++++++++++++++++++++++