شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: ماڵ و حاڵ و سەروەت و سامانی ڕووی دنیام نییە ماڵ و حاڵ و سەروەت و سامانی ڕووی دنیام نییە.. قەیسەری و قەسر و مەڕ و ماڵات و جووت و گام نییە قانیعم ڕازیم بە نانی جۆ ئەکەم شوکری خودا ئارەزووی گیپە و پڵاو و گۆشت و پاقلاوام نییە شەو لە کۆڵانان بنووم هیچ کەس نییە بێت پێم بڵێ: پارەکەت کوا بمدەرێ دنیا و مافیهام نییە خۆ هەمە بۆ سەتری عەورەت من لیباس و بەرگی جاو مەیلی بەرگی ئەتڵەس و گوڵ سوورمە و خارام نییە کەس بە دەستی من نەکوژراوە هەتا ئێستا شوکور چونکە ڕەششاش و دەمانچە و ئەسڵەحە و بۆمبام نییە ++++++++++++++++++++++