شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: لەبەر پیری سەر و دەستم ئەلەرزێ تۆ تەماشا کە لەبەر پیری سەر و دەستم ئەلەرزێ تۆ تەماشا کە فەلەک پێکی شەرابی ناب ئەداتە دەستم ئێستاکە هەموو مەستی عەرەق بوون خەڵکی جاران سەیر ئەکەم ئەمڕۆ بە جارێ گێژی نەشئەی بەنگ و یا ئەفیوون و تریاکە شتی سەیری وەهام لەم بەینەدا دیوە کە بۆ عیبرەت بە کێری کەر لە پشتی کیسەڵێ بینووسمەوە چاکە دەخیلم لافی عەقڵ و مەعرفەت قەت لێ نەدەیت ئامان زەمانە عاقڵ و دانا کوژە خۆت شێت و شەیدا کە ++++++++++++++++++++++