شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: لە دڵما نووکی برژانگی بە وێنەی تیری ڕوهامە لە دڵما نووکی برژانگی بە وێنەی تیری ڕوهامە لە حەسرەت زوڵفەکەی ڕۆژم بە ڕاستی هەر وەکوو شامە نیگار لەیلایە من مەجنوون و دەشتی شارەزوور ئەمڕۆ دوجەیلە تاری زوڵفی پڕ خەمی زنجیری سەودایە خۆشە ئەحواڵی ئەو مەستەی لە بەزمی بادە نۆشانا نەزانێ لێوی دولبەر کامەیە و مینایی مەی کامە نەوەک لەیلا و مەجنوونە نەوەک شیرین و فەرهادە قسەی عەشقی من و تۆ داستانی بێ سەرەنجامە ++++++++++++++++++++++