شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: عەزیزم ساجید ئاوارە ئەمە نێزیکی دوو ساڵە سەبارەت: بۆ «ساجید ئاوارە» عەزیزم ساجید ئاوارە ئەمە نێزیکی دوو ساڵە لە ئەحواڵی کەمالی بۆ چی تۆناپرسی بێحاڵە لە ماڵا کەوتووە کوێرە، نەخۆشە زۆر دەمێکە ئەو لەبەر دەرد و خەفەت ئێستاکە هەنگوینی بە دەم تاڵە ئەڵێی پەرژینی گوڵزاری ئەدەب تێکچوو زەمانێکە گوڵی تیادا نەما مەیدانی وازی چەند کوڕ و کاڵە لەعەرسەی عیلم و ئادابا فڕاندی گۆی هونەر مەحوی عەجایەب شاسوارێکە بە وێنەی ڕۆستەمی زاڵە ئەبینی عەرسەکە شیرین سوارێکی نییە تێدا بە تەنیا جێگە لۆقەی کەرسواری چەند کوڕ و کاڵە وەکوو بیستوومە شاعیر پێی ئەڵێن خەڵکی بەیازەوان لە لام وایە ئەمە فەرمایشی شێتێکی عەوداڵە ++++++++++++++++++++++