شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: جیهان ئاشە زەمین و ئاسمانیش هەردوو بەرداشە جیهان ئاشە زەمین و ئاسمانیش هەردوو بەرداشە ئەمانهاڕێت بە وێنەی دانە وێڵە ئاخر ئەم ئاشە نیهایەت چونکە مەرگە جوملە ناز و نیعمەتی دنیا لە دەمما هێندە بێ تامە لە لای من چەشنی کاماشە کڵاوی سەخریجننە عەیب و نوقسانی ئەکا پەنهان بەراستی ماڵی دنیا و پارە بۆ دنیا ودین باشە مەحاڵە دیارە ناشاڕێتەوە شەوقی چرا فانۆس گڕی عەشقیش لە دڵدا دائیمە هەر ئاشکرا و فاشە تەماشای شەوکەت و جاه و جەلالی حوسن و جوانیی کە لەبەر دەرگای ئەیازا پادشاهی غەزنە فەڕاشە وەها حاڵی نەبیت جەولانگەهی هەر ئاسمانە و بەس نشیمەنگاهی تەیری ڕۆحی عاشق عەرشی ئەعلاشە ئیرادەی خوایە هەندێ ساکینی مزگەوتە هەندێ دێر کەمالی بێ نەواش گیان و دڵی هەروا لە وەششاشە ++++++++++++++++++++++