شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: ئەگەر مەردی لە دنیادا سەبوکبار و قەلەندەر بە ئەگەر مەردی لە دنیادا سەبوکبار و قەلەندەر بە ڕەفیقی ساقییی سادە و حەریقی جام و ساغەر بە وەکوو زاهید خەمی جەننەت مەخۆ ئاسوودەخاتر بە بە تەقریری ئەزەل ڕازی بەبێ پەروا لە مەحشەر بە هەژاری و بێ نەوایی شاهییە وەک خواجە بۆ پارە مەبە ڕیسوایی دنیا و عاقیبەت بێ پووڵ و بێ زەڕ بە کەسێ مەردە کە ئازاری دڵی خەڵکی نەدا هەرگیز کە جەلبی قەلبی مردوم کەیت بڕۆ سەردار و سەروەر بە ئەگەر عاقڵ بی عیلم و مەعریفەت تەحسیل ئەکەیت وەرنێ کە شێت و جاهیلیت عەوداڵی ئەهلی قاتر و کەر بە ++++++++++++++++++++++