شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: دڵم دەردت بە دەرمان گەر نەزانێ با لەتوپەت بێ دڵم دەردت بە دەرمان گەر نەزانێ با لەتوپەت بێ سەرم گەر بەردەبازی ڕێت نەبێ دووچاوی مەینەت بێ وەکوو لوتفت ئەگەر جەور و جەفای پێ خۆش نەبێ عاشق خوایە شەرمەزار و ڕووڕەشی ڕۆژی قیامەت بێ ئەوەی ڕۆیشت خەیاڵی هاتنەوە جارێکی تر ناکا لە لام وایە قیامەت بێ غەم و دەرد و موسیبەت بێ پیادە بوو بە فەرزین کش ئەکا ئاخر لە شاه یا ڕەب نەکەی ئینسانی ناکەس نائیلی خۆشی و سەعادەت بێ ++++++++++++++++++++++