شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: حەیفە دانا بە جەفا و جەوری فەلەک خەمگین بێ حەیفە دانا بە جەفا و جەوری فەلەک خەمگین بێ حەیفە ئاوێنەی دڵی ئەهلی سەفا ژەنگین بێ چەرخی کەچڕەو کە سەباتێکی نییە خەم چ ئەخۆی گەر بە میهر و شەفەقەت یا بە جەفا و قین بێ لە کن ئەربابی مەحەببەت ئەوە ڕوو سوورە کە ڕووی هەر وەکوو لالە بە خوێناوی جگەر ڕەنگین بێ هەموو هەر عارییەیە خەلسەت و کاڵایی جیهان گەر کەوات ئەتڵەس و خارا بێ ئەگەر پەشمین بێ کیبر و نەخوەت مەکە بۆ نیعمەتی دوو ڕۆژە کەمال بۆ چی بێهوودە بەشت ڕەجم و تف و نەفرین بێ ++++++++++++++++++++++