شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: کەمال ئەی چاوەکەم تۆ شاعیرێکی باش و هوشیاری سەبارەت: بۆ «کەمال ئەسعد ڕەزا» کەمال ئەی چاوەکەم تۆ شاعیرێکی باش و هوشیاری هونەرمەندی لە هەڵبەستا ئەکەی هەر پەیڕەویی ناری کەمالی خۆی و ئەمسالی بە شیعرت شاد و دڵخۆشن کەم و کووڕی نییە هەرگیز ئەبن دائیم بە کڕیاری ئەبینم شاعیران دیوان ئەکەن نەخشین بە بۆیە و ڕەنگ بەڵام دیوانی تۆ ڕۆشن ئەبینم من بە زەڕکاری لە وەزن و قافیە و تەجنیسدا هەڵبەستی ئێوەم دی سەرم سوڕما بە ڕاستی زۆر لە لەبزی خۆش و گوفتاری قسە و هەڵبەستی تۆ شیرینە هەر وەک قەند و من تووتیم گەلێ مائیل بە قەندم وا بە دڵ من ئەبمە کڕیاری عەزیزم ڕێی ئەدەب زۆر ڕاستە بێ پەروا بڕۆ پێیدا نەکەی وەک هەندێ لادەی ببیە تووشی لاری و خواری ++++++++++++++++++++++