شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: زەمانێ وەسڵی یارە سەد شوکور ڕۆیی خەمی دووری زەمانێ وەسڵی یارە سەد شوکور ڕۆیی خەمی دووری دەتێکە ساقی پێکێ با بەسەرچێ ڕەنجی مەهجووری ڕەیاحین و وەنەوشەی مێرغوزار دێنێتەوە بیرم خەتی نەوڕەستە ڕوویی دلبەرانی شۆخی ئاسووری لە خەڵوەت دەربچۆ زاهید تەماشای سەنعەتی هەق کە چییە ئەی زاهیدی غافڵ! لەبەر چی شێت و مەغرووری ئەڵێن ساقی مەزەی ماجی دەم و لێوی شەکەربارە کەمالی فرسەتە زوو تۆبەکەت بشکێنە مەغرووری ++++++++++++++++++++++