شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: ئەگەر تەشریف بهێنێت نایەڵم پێ بنێیت بە سەر خاکا ئەگەر تەشریف بهێنێت نایەڵم پێ بنێیت بە سەر خاکا گوڵ و ڕێحانە و نێرگس ئەنێژم من لەسەر ڕێتا لەبەر پێی پادشادا مەڕ سەڕ ئەبڕن خەڵکی بۆ حورمەت ئەگەر ڕەحمت ببێ و بێیت خۆم سەر ئەبڕم من لە بەر پێتا بڵێ بەو باغەوانە کافرە با ڕێم بداساتێ بگێڕم دەست لە باخی پرتەقاڵ و سێو و هەرمێتا ئەگەر چی پیرم ئەمما ئەبمەوە لاوێکی تازە و جوان لە باخەڵتا شەوێ گەر بمخەوێنیت تۆ لە ناو جێتا ++++++++++++++++++++++