شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: بناغەی دەهری دوون ڕووخاوە یەکسەر تێک چووە ئاشی بناغەی دەهری دوون ڕووخاوە یەکسەر تێک چووە ئاشی بە جارێ تێک شکاوە و ورد و خاشە بەرد و بەرداشی فەلەک نادا هەتا ڕۆژی قیامەت مەقسەدی دانا خەریکە هەر ئەدا عیززەت بە پیاوی سەرسەری و ناشی لە مەکتەبخانەیی عەشقا شوکور یارم یەکەم دەرچوو خودایە زووببێتە حاکم و من ببمە فەڕڕاشی ئەگەرچی ئەمکوژێ چاوی بەڵام ئیحیام ئەکا دەرحاڵ بە خەندەی لێوی لەعلی شەککەر ئەفشانی نمەک پاشی بە جارێ سەبر و ئارام و دڵی بردووم و خوشحاڵم نەماوە غەیری ڕۆحم وا ئەویشم کرد بە پاداشی خەتی دا ڕووی دلارامم لە مەولا من نییە چارەم کەمالی مەسڵەحەت وایە بڕۆم زوو ببمە سەرتاشی ++++++++++++++++++++++