شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: گوڵ و لالەی بەهارم ناوێ بێ تۆ ئەی نیگاری من گوڵ و لالەی بەهارم ناوێ بێ تۆ ئەی نیگاری من گوڵی ڕووتە عەزیزم خۆ گوڵ و لالەی بەهاری من بە ماچێکی دەمت گەر بێت و تۆ چارە نەکەی دەردم لە ڕۆژی مەحشەرا ئەگرێ بەرۆکت گیانی زاری من بە یەک لەحزە لە گەردوون تێپەڕی بۆ عەرشی ئەعلا چوو فیداتم شاهبازی عەرش و شیرین شاسواری من سەگی دەرگانەکەی کاک ئەحمەدی شێخم تەمادارم تکای عەفوم بکە ڕۆژی جەزا لای کردگاری من ڕەئیسی ئەولیایە قوتبە یەعنی واریسی غەوسە پەناه و پشتیوانی کوردە مایەی ئیفتیخاری من ئەکەم ڕۆحم فیدای ئەولادی لاکین پیرم و کوێرم نییە لایق بە قوربانی ببێ گیانی هەژاری من ++++++++++++++++++++++