شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: خەڵکینە وەرن بەسیە ئیتر ڕوو لە خودابن خەڵکینە وەرن بەسیە ئیتر ڕوو لە خودابن بەس مایلی فیتنە و شەڕ و ئاشووب و بەڵابن بەس تەفرەقە و وێڵی کەژ و کێو و چیا بن زۆر عەیبە کە بەم نەوعەپەرێشان و گەدا بن *** وەک تەیر ئەگەڕێن عالەمی ئەمڕۆ بە هەوادا ئەستێرە و مانگ کەشف ئەکەن ئێستا لە سەمادا بەحری هەموو دنیا ئەگەڕێن وان لە سەفادا ئێوەن هەموو غەرقن لە غەم و دەرد و جەفادا خزمینە دەسا بێنەوە ئێوەش دە وەها بن زۆر عەیبە کە خەڵک ڕووت کەنەوەهەندێ لە کۆڵان شەو بێت و بدەن زرمە لە دەرگای هەموو ماڵان ئەشیای هەموو ئەو ماڵە ببەن ئێوە بە تاڵان بۆ چی بەدەسی ئێوەوە بگرین کە مناڵان سا بێنەوە ئەم جارە کەمێ ڕوو لە خودا بن ++++++++++++++++++++++