شاعیر: فانی کتێب: دیوانی فانی سەرناو: گوفتاری فەلەک گردی سەری ئەم دەم و لەهجەت گوفتاری فەلەک گردی سەری ئەم دەم و لەهجەت ڕەفتاری فەلەک بێ بە فیدای گەردوش و لەنجەت بێ لوتفی و کەم مەرحەمەتی وەرنە بەقوربان خوێنی گەشی من لایقە بۆ زینەتی پەنجەت لفکە و گوڵی سەرپۆش و قەد و ڕیشوەیی مشکیت چەند قۆزە لەگەڵ قۆبخە و پاپۆشەر و لەنجەت ++++++++++++++++++++++