شاعیر: فانی کتێب: دیوانی فانی سەرناو: وەک مورغی پایەبەندم بۆ دانەیی سیاهت وەک مورغی پایەبەندم بۆ دانەیی سیاهت چۆن ماهی نێو کەمەندم بۆ ڕوویی هەمچو ماهت نەشئەی زوڵاڵی بۆسەم کەی لوتف ئەکەی بفەرمووی تا جان و دڵ فیدا کەم لە شاهڕاهی ڕاهت لە ڕێی فیراقی جانان چاوم غەریقی خوێنە تەنم پڕ زەخمی خەنجەر بەدوو تاقی سیاهت فەرید و بێنەزیری لە کیشوەر و نەزاکەت سالاری تیپی حوسنی وەی بم فیدای سپاهت هەمتایی خۆشە جانا لە ڕەغمی عالەم ئەمما فانی لە وەعز و نسحەت غەرقی یەمی سەفاهەت ++++++++++++++++++++++