شاعیر: فانی کتێب: دیوانی فانی سەرناو: پێنج خشتەکی فانی لەسەر غەزەلی زێوەر بۆ وەسڵی شیفا فیکری سەفەر مەرهەمە ئیمڕۆ بۆ چاوی کزم خاکی ڕەهت سورمەمە ئیمڕۆ کۆیی تووە قەدر و شەڕەفم کەعبە مە ئیمڕۆ عالەم بە سەبەب قافڵەیی ئاهم تەمە ئیمڕۆ شۆڕاوی سروشکم بەمەسەل زەمزەمە ئیمڕۆ ڕووم زەردە ئەگەر بێت و بڵێم شاهی جیهانی شایانی جیهان شاهن تۆ شاهی ئەوانی ڕەمزی دەمە یا جەوهەرە یا نوقتەیی مانی لێوت کە عەقیقە بووەتە ڕوکنی یەمانی ماچی کە جەوازی نییە جێی پەنجەمە ئیمڕۆ بۆ نەوعی بەشەر جن و مەلەک مەحرەم و ئەغیار تەوفی حەرەمی تۆ بەسە بۆ دەردی دڵی زار بوێە کە دەسووڕێن وە دەگرێین و لە هاوار مەحفووزە لە بۆسە و لە دەسی عاشقی غەمبار ئەو ڕوکنەیی شامی کە دەڵێ پەرچەمە ئیمڕۆ زوڵفت کە بە تاریکی و پێچی بە چە ناچێ لەو زوڵمەتە ترسم هەیە ڕووحم بە فەنا چێ ڕێی ماچی ڕوخی گرتووی توخوا بڵێ لاچێ چونکی خاڵت حجرالاسود ە دەست ناکەوێ ماچێ دەستم کە بگاتێ سەبەبی ژینمە ئیمڕۆ نەسرین و سەمەن یاسەمەن و سەوسەن و سونبوڵ سەودازەدەیی پەرچەمی تۆن ناڵەیی بوڵبوڵ پڕ حیکمەتی غونچەی دەمتە باعیسی ئەی گوڵ کو بۆتەوە حەجاجی خەیاڵم لە مینا ی دڵ شەیتان ی ڕەقیب ڕەجمی لە لام ئەلزەمە ئیمڕۆ دەرمانە مەگەر خاکی دەرت بۆ دڵی پڕ زام بۆ شرذمە یی خاس و لەبۆ مەجمەعەیی عام سەد جار بە فیدات خاکی سەفا ت ئەوسەری هێنام شەب تا بە سەحەر حوجرەیە مەئوام ئەما عەرەفە کۆیی تووە جێگەمە ئیمڕۆ ئەی پادشەهی ئایین و دین پایین بەرزە لوتفت بە چە ڕەنگێکە جەماڵت بە چە تەرزە ئەمری تو شیفا و حیکمەتە حیکمەت هەموو فەرزە (لبیک و سعد ێک) دەڵێم لەحزە بە لەحزە یەعنی لە حوزوورت قەدەمم مەحکەمە ئیمڕۆ بۆ کوشتنی من جانمە پێناوە لەبۆ تۆ بۆ ڕەهگوزەرت ڕووح و سەرم ناوە لەبۆ تۆ تەن گوڵخەنی غەم دوور لە وەتەن ماوە لەبۆ تۆ جان و دڵی من بۆتە سەفا و مەڕوە لەبۆ تۆ ڕاکە لە دڵا جانا کە جێی مەقدەمە ئیمڕۆ تو خودا مەڵێ فانی لەجەفادایە لەمیشە ڕووحم لە خەیاڵی توو فیراقی نییە پیشە خۆشی لە دڵێکە کە لە یادی توو لە ئیشە زێوەر وەکوو حاجی لە تەوافایە هەمیشە ئەم تەوفە وەداعی نییە لەو بێغەمە ئیمڕۆ ++++++++++++++++++++++